ئەرشەد ساڵحی بۆ 964

“جێی گومانە راداری فڕۆکەخانەی کەرکوک شوێنی درۆنەکەی ئاشکرا نەکردبێت”

964+

کاروان ساڵحی – کەرکوک

پەرلەمانتارێکی بەرەی تورکمانی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، پێیوایە، دیارینەکردنی شوێنی هاتنی ئەو درۆن و موشەکانەی ئاڕاستەی فڕۆکەخانەکانی کەرکوک دەکرێن، لەلایەن رادارەکانی فڕۆکەخانەکانەوە، جێگەی پرسیار و لێکۆڵینەوەیە و دەڵێت، مەعقول نییە راداری ناو فرۆکەخانەی کەرکوک نەزانێت ئەو درۆن و موشەکانەی چەند رۆژی پێشتر لە کوێوە هاتوون.

پەرلەمانتار ئەرشەد ساڵحی، سەرۆکی کوتلەی بەرەی تورکمانی لە ئەنجومەنی نوێنەرای عیراق بە 964ـی وت، “ئەو فڕۆکە بێفڕۆکەوانەی شەوی رابردوو و ئەو موشەکە کاتیۆشایانەی کە چەند رۆژێک بەر لە ئێستا لە ناو فڕۆکەخانە مەدەنی و سەربازیی کەرکوک دەکەون هۆشدارییەکی جدییە و پێشێلکاری ئەمنیە لە شارەکە وئەوەش مەترسیدارە “.

وتیشی، کەس نازانێت ئەم فڕۆکە بێفڕۆکەوانانە لە کوێوە هەڵدەدرێن و بۆچی شوێنی هەڵدانیان دەستنیشان ناکرێت، سەرەڕای بوونی راداری پێشکەوتوو لە ناو فڕۆکەخانەی سەربازی کەرکوک، ئەمەش پرسیاری جددی دەوروژێنێت و داوای لێکۆڵینەوەی ئەمنی بەپەلە و شەفاف دەکەین .

بەپێی قسەی سەرچاوەیەکی سەربازی تایبەت لە ناو فرۆکەخانەی سەربازی کەرکوک بۆ 964، دوو راداری چاودێری هەیە لە ناو فڕۆکەخانەکە، کە یەکێکیان “فەرەنسیە GM403”  لەسەردەمی   لیوای دووی سوپای عیراق دانراوە، ئەوەی دیکەشیان ئەمریکیە و لە لایەن سوپای ئەمریکاوە داندراوە، بەڵام لە رووی کواڵیتی و کاراییەوە، رادارە فەرەنسییەکە ئاستی بینین، جوڵە و دەستنیشانکردنی تارگێتەکانی  زۆر باشتر و پێشکەوتووترە لە ئەمریکییەکە.

پێداچوونەوە: ژێوار خدر

هێرشە درۆنییەکان چ پەیامێکیان پێیە بۆ هەرێمى کوردستان...

هێرشە درۆنییەکان چ پەیامێکیان پێیە بۆ هەرێمى کوردستان؟