کێشەیان بۆ دروستبووە

هەزاران زیارەتکار لە دەروازەی سنووریی میهران گیریانخوارد

964+

ژووری هەواڵ

بەرەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە 3ی تەمموز هەزاران زیارەتکار لە دەروازەی سنووریی میهرانەوە لە دیوی پارێزگای ئیلامی رۆژهەڵاتی کوردستان گیریانخوارد، قەرەباڵغییەکی زۆریان دروستکرد، کێشەکەش، بوونی هەڵەیەک بووە لە دیوی عێراقەوە.

بەگوێرەی ئەو دیمەنانەی لە میدیای ئێرانەوە بڵاوکراونەتەوە، هەزاران زیارەتکار لەبەر گەرما و بە چەندین ریزی جیاواز، بۆ ماوەی سێ کاتژمێر چاوەڕێی راییکردنی مامەڵەکانیان بوون.

زاهیدین چەشمەخاوەر، بەڕێوەبەری رێگاوبانی پارێزگای ئیلام رایگەیاند، هۆکاری درەنگ بەرێکردنی کاروباری زیارەتکاران لە دیوی عێراق بووە، ئەوەش بەهۆی زۆریی رێژەی زیارەتکاران بووە و گرفتەکەیان چارەسەر بووە.

چەشمەخاوەر دەشڵێت، لە 24 کاتژمیری رابردوو 18 هەزرا زیارەتکار لە دەروازەی سنووریی میهرانەوە بۆ بەشداری لە مەراسیمەکانی تاسوعە و عاشورا هاتوچۆیان کردووە.

ساڵانە بەبۆنەی مانگی موحەڕەمەوە، هەزاران زیارەتکاری ئێرانی سەردانی شارەکانی کەرەبەلا و نەجەف دەکەن، 10ـی موحەرەمیش ئەمساڵ دەکەوێتە رۆژی شەممە 5ـی تەمموز، زیارەتکاران ساڵانە لەو رۆژەدا بە مەبەستی بە جێگەیاندنی سروتە ئاینییەکانیان، سەردانی عێراق دەکەن.

ئەفسەرێکی کورد بڕوانامەی ماستەری لە بواری دیراساتی ئا...

ئەفسەرێکی کورد بڕوانامەی ماستەری لە بواری دیراساتی ئاسایشی ستراتیجی نێودەوڵەتی بەدەستهێنا