بۆ ماتۆڕسکیل و بێ سەرەتاکان

شەش بڕیاری بەرچاو لە لیژنەی ئەمنی هەڵەبجەوە دەرکران

964+
ئەحمەد مستەفا

لیژنەی ئەمنی هەڵەبجە بڕیاریدا، لە ماوەی یەک هەفتەدا سەرجەم ئۆتۆمبێلە بێ سەرەتاکان بچن لە ئاسایش ناساندن بۆ سەیارەکانیان بکەن، وە قەدەغەی کرد ئیدی ئەوان و ماتۆڕسکیلەکان بچنە ناو سەنتەری شار و شوێنە گەشتیارییەکان.

ئەمڕۆ لیژنەکە کۆبوونەوەی کردووە، لە راگەیاندراوێک بە شەش خاڵ، قەدەغەی سەر ماتۆڕسكیل و ئۆتۆمبێلی بێسەرەتاکانی دەستنیشان کردووە.

لە راگەیەندراوەکەی ئەمڕۆ پێنجشەممە 3.7.2025 باس لەوەکراوە، دوابەدوای کۆبوونەوەی لیژنەی ئەمنی هەڵەبجە، ئاڵوگۆڕی سەرنج و پێشنیازەكان لەبەر بەرژەوەندی گشتی و سکاڵا و داواکاری زۆری هاوڵاتیانین، لیژنەی ئەمنی پارێزگای هەڵەبجە چەند بڕیارێکی پەسەند کردووە.

بڕیار دراوە، بە دروستکردنی لیژنەیەکی ئەمنی هەمیشەیی تایبەت بە جێبەجێکردنی بڕیارەکانی لیژنەی ناوبراو لەسەرجەم لایەنە ئەمنیەكانی پارێزگاكە.

سەبارەت بە ئۆتۆمبێلی بێ سەرەتا، بڕیاردراوە ئەو شوفێرانەی ئۆتۆمبێلەکانیان بێ سەرەتان و تاوەکو ئێستا، ناساندنیان بۆ نەکردووە لە بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی شارەزوور، بەشی جموجوڵ، لە ماوەی هەفتەیەکدا سەردانی بەڕێوەبەرایەتی ناوبراو بکەن و ئۆتۆمبێلەکانیان بناسێنن.

دەربارەی ئۆتۆمبێلی جام رەش و ئەو ئۆتۆمبێلانەی بێ سەرەتان و جامیان رەشە، لیژنەکە بڕیاری داوە بەهیچ شێوەیەک رێگەپێدراو نییە و ئیجرائاتی تەواویان لە لایەن لیژنەی ئەمنییەوە لەگەڵدا دەکرێت،  سەبارەت بە ماتۆڕسکیل، بە تایبەت ئەو ماتۆڕسکیلانەی کە کاری دلیڤەری دەکەن، خاوەن کارەکانیان ئاگادار دەکرێنەوە، لە شەقامی سەرەکیدا بە هیچ شێوەیەک ڕێگەپێدراو نییە ماتۆڕسکیلەکانیان پاڕک بکەن، بەڵکو پێویستە بخرێتە گەراجی تایبەتەوە.

لیژنەکە دەڵێ، ئۆتۆمبێلی بێ سەرەتا و ماتۆڕسکیل رێگەپێدراو نین بە هیچ شێوەیەک بچنە ناو سەنتەری شار، شوێنە گشتییەکان و ناوچە گەشتیارییەکان، باسی لەوەشکردووە، سەرجەم دانیشتووانی سنووری پارێزگاکەمان بە هەر چوار ناحیەکەوە ئاگادار دەکەین، ئەو شوفێرانەی خاوەنی ماتۆڕسکیل یاخود ئۆتۆمبێلی بێ سەرەتان، پێویستە پابەند بن بە بڕیارەکانی لیژنەی ئەمنییەوە بە پێچەوانەوە ئیجرائاتی تەواو و سزای پابەند نەبوون دەدرێن.

هەڵەبجە بە دەوری شارەکەی شەقامی 40 مەتری دروستدەکات

هەڵەبجە بە دەوری شارەکەی شەقامی 40 مەتری دروستدەکات