هاوڵاتییەک خەری لێ داون

لە بێجی چوار ژنە کە بازرگانی ماددە کحولییەکان بوون دەستگیرکران

964+

سیروان خورشید – دوزخورماتوو

بەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە، هێزە ئەمنییەکانی قەزای بێجی سەر بەپارێزگای سەڵاحەدین، چوار ژنیان لەنێو ماڵێکدا دەستگیرکرد و دەست بەسەر ژمارەیەک لە مەشروب و ماددە کحولییەکانیاندا گرت.

ئەم ژنانە ماوە ماوە شوێنی خۆیان گۆڕیوە، تۆمەتباریش بەوەی کاری لە شفرۆشیان کردووە.

یاسین محەمەد، ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای سەڵاحەدین بە964ـی وت، هاوڵاتییەکی قەزاکە پەیوەندی بە هێزەئەمنییەکانەوە کردووە و هەواڵی ئەوەی پێداون که لەماڵێکدا چەند ژنێکی گوماناوی هەن و پێدەچێت بازرگانی ماددە کحولییەکان بن.

دوای ئەوەی هێزەئەمنییەکان دەگەنە شوێنەکەو دەچنە ئەو ماڵە کە چوار ژنی لێ بووە، دوای پشکنینی ماڵەکەیان دەست بەسەر بڕێک لەمەشروب و ماددە کحولییەکاندا گرتووە، کە لەو ماڵە شاردرابوەوە و دەستبەجێ چوار ژنەکە دەستگیردەکرێن و رەوانەى بنکەى پۆلیسى قەزاکەی دەکەن.

ئێستا ژنەکان لەبنکەی پۆلیسی قەزاکەن و پۆلیس دەستی بە لێکۆلێنەوە کردووە لەگەڵیان، بەوتەی پۆلیسی قەزاکە بێت، پێ دەچێت ماوەیەکی زۆربێت ئەم ژنانە بازرگانیان بەو مادانەوە کردبێت لەنێوان شارەکانی هەرێم و بەغدا، و ماوەی رابردوو لە بەغداوە هاتوونەتە قەزای بێجی.

پێداچوونەوە: ئەحمەد مستەفا

دەزگای ئاسایشی عێراق باندێکی ساختەکاری حەجی هەڵوەشاند...

دەزگای ئاسایشی عێراق باندێکی ساختەکاری حەجی هەڵوەشاندەوە

ئەندامێکی ئەنجومەن؛ مەشروب بخورێ باشترە لە تلیاک و حەش...

ئەندامێکی ئەنجومەن؛ مەشروب بخورێ باشترە لە تلیاک و حەشیش