لە شەقامی 40 مەتری و 100 مەتری

دوو کامێرا جێگیرکراوەکەی هەولێر تا 10ـی مانگ تێستن

964+

ژێوار خدر

دوو کامێرای دیکەی تۆمار کردنی سەرپێچی لە دوو شەقامی جیاوازی هەولێر بەشێوەی تێست کەوتنە کار و لە 10ـی مانگەوە سەرپێچییەکان تۆمار دەکەن

هاتوچۆی هەولێر رایگەیاند، لە کاتژمێر 12:00ـی شەوی رابردووە دوو کامێرا لە شەقامەکانی 40 مەتری نزیک دریم سیتی و شەقامی 100 مەتری نزیک مزگەوتی جەودەت ئەسعەدی بەشێوەی تێست کەوتوونەتە کار.

دەشڵێت، کامێراکان بۆ تۆمارکردنی سەرپێچی تیژڕۆیین و تا حەوت رۆژ بەشێوەی تێست لە کاردا دەبن، بەڵام لە دوای کاتژمێر 12:00ـی شەوی 10.7.2025ەوە  سەرپێچییەکان تۆمار دەکەن.

لە سبەینێوە لە 33 شەقامی هەولێر کامێرای جێگیری تیژڕەوی ...

لە سبەینێوە لە 33 شەقامی هەولێر کامێرای جێگیری تیژڕەوی بە تێست دەکەوێتەکار