زۆرترینیان نه‌به‌ستنى پشتێنه‌ى سه‌لامه‌تییه
عێراق له ماوه‌ی 24 كاتژمێردا زياتر له 10 هه‌زار سه‌رپێچی هاتوچۆى تۆماركردووه
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
هاتوچۆى عێراق بڵاویكرده‌وه كه له ماوه‌ی 24 كاتژمێری رابردودا و دوای ئه‌وه‌ی كامێراكانی چاودێری خراونه‌ته‌كار، زیاتر له 10 هه‌زار سه‌رپێچی هاتوچۆ تۆماركراون.
لیوا عوده‌ی سه‌میر به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی هاتوچۆی عێراق به ئاژانسی هه‌واڵى عێراقی راگه‌یاندووه، ده‌ستیان كردووه به جێبه‌جێكردنی پلانی هاتوچۆ و به‌رنامه‌ی زیره‌كی هاتوچۆ له پارێزگای به‌غدا، پلانه‌كه‌ش ئه‌نجامی ئه‌رێنی به‌خۆیه‌وه بینیوه له رووی پابه‌ندبونی هاوڵاتیان به ترافیكه‌كانی هاتوچۆ و كاركردن به‌گوێره‌ی یاسای هاتوچۆ.
وتیشی “هه‌ندێك سه‌رپێچی هاتوچۆ ده‌ستنیشانكراون و له‌نێو ئه‌و سه‌رپێچیانه‌دا جێگیركراون كه كامێراكانی چاودێری تۆماری كردون”.
ئاشكراشی كرد، هه‌زار و شه‌ش سه‌رپێچی ترافیك، هه‌زار و 711 سه‌رپێچی به‌كارهێنانی مۆبایل، شه‌ش هه‌زار و 52 سه‌رپێچی نه‌به‌ستنی پشتێنی سه‌لامه‌تی، هه‌زار و 263 سه‌رپێچی وه‌ستانی ئۆتۆمبێل له‌شوێنی قه‌ده‌غه، تۆماركراون.
ئاماژه‌ى به‌وشه‌كردووه، كه كۆی گشتی سه‌رپێچیه‌كان له‌دوای هێنانه‌كایه‌ی كامێرا و رادار له‌ژێر سیسته‌می هاتوچۆی زیره‌كدا گه‌یشتونه‌ته 10 هه‌زار و 32 سه‌رپێچی.
دوێنێ سێشه‌ممه، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی گشتی عێراق كاراكردنی سیسته‌می نوێی كامێرای راگه‌یاند دوای ماوه‌ی تاقیكردنه‌وه‌یه‌كی به‌رفراوان كه له‌و ماوه‌یه‌دا تێبینییه سه‌ره‌كییه‌كان ده‌ستنیشانكران و به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ كۆمپانیای جێبه‌جێكار چاره‌سه‌ركران.