لە سلێمانی

ئۆتۆمبێلێک خۆی کرد بەناو یاریگای زانکۆدا

964+

ئەحمەد محەمەد – سلێمانی

کەمێک پێش ئێستا ئۆتۆمبێلێک کۆنتڕۆڵی لەدەستدا و خۆی بە دیواری یاریگای زانکۆدا دا کێشا لە شاری سلێمانی.

پەیامنێری 964 چووتە شوێنی رووداوەکە و بەپێ زانیارییەکانی، شۆفێری ئۆتۆمبێلەکە سەلامەتە و تەنیا سەرنشینێکی لەگەڵ بووە و ئەو لە رووداوەکە بریندار بووە.

دەشڵێت، لەو کاتەدا هیچ یارییەک لە یاریگاکەدا نەکراوە، بۆیە هیچ یاریزاێک و هاوڵاتییەکیش لە شوێنەکە نەبوون و جگە لە سەرنشینی ئۆتۆمبێلەکە هیچ کەسێکی دیکە بەهۆی رووداوەکەوە بریندار نەبووە.

پێداچوونەوە: ژێوار خدر

زۆرترین هۆکاری مردن لە سلێمانی رووداوی هاتوچۆ بووە

زۆرترین هۆکاری مردن لە سلێمانی رووداوی هاتوچۆ بووە