دزی لە ماركێتێك كردبوو

پۆلیسی سلێمانى دزێكی ده‌ستگیركرد

964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن

بەتۆمەتی دزیكردن پۆلیسی سلێمانى تۆمەتبارێكى دەستگیركردووه‌ و ده‌ڵێت له‌ ماركێتێك دزى كردووه‌.
به‌پیچی راگه‌یه‌ندراوێكی پۆلیسی سلێمانى، دوای ئەوەی هاوڵاتییەك لەنوسینگەی نەهێشتنی تاوانی كوردسات سكاڵای  تۆماركرد كە لەماركێتەكەی پارەی لێ دزراوە، بڕیاری دادوەری تایبەتمەند بۆ دۆسییەکە وەرگیراو هێزەكانی پۆلیس لێكۆڵینەوەكانیان دەستپێكرد، سەرەنجام و دوای گەیشتنە ئەنجامی لێکۆڵینەوەکان، توانرا تۆمەتبار بدۆزرێتەوە و ‎لەلایەن مەفرەزەكانی نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی كوردساتەوە دەستگیربكرێت.
تۆمەتبار ناوى (م. ع. ن) لەدایكبووی 1969 یه‌ به‌ى قسه‌ى پۆلیس پێشینەی تاوانی هەیە و بەڕەگەزنامە ئێرانییە، دانی بەتاوانەكەیدا ناوەو لەئێستادا بە بڕیاری دادوەری تایبەتمەند و بەپێی ماددەی 443 لەیاسای سزادان راگیراوەو لێكۆڵینەوەكان لەدۆسییەکە بەردەوامە.

پۆلیسی سلێمانى ده‌ڵێت له‌ ده‌ربه‌ندیخان فێڵبازێكما...

پۆلیسی سلێمانى ده‌ڵێت له‌ ده‌ربه‌ندیخان فێڵبازێكمان ده‌ستگیر كردووه‌

له‌سه‌ر سكاڵاى هاوڵاتییه‌ك پۆلیسی سلێمانى دزێكى گرت

له‌سه‌ر سكاڵاى هاوڵاتییه‌ك پۆلیسی سلێمانى دزێكى گرت

پۆلیسى سلێمانى کەسێکى دۆزیوەتەوە؛ داوا لە کەسوکارى دە...

پۆلیسى سلێمانى کەسێکى دۆزیوەتەوە؛ داوا لە کەسوکارى دەکات بچن بۆ وەرگرتنەوەى