تێر ئاگای لە برسی نییە
خانەنشینانی عێراق نیگەرانن
964+
محەمەد فاتیح
بۆ مانگی تەموز (7) موچەی خانەنشینانی عێراق لە وادەكەی خۆی دواكەوتووە و 964 بەدواداچونی كردوو بۆی دەركەوت كە نیگەرانيی خانەنشینانی فەرمانبەرانی عێراقی لێ كەوتووەتەوە.
رەعد كەریم كە نووسەرێكی عێراقی و خانەنشینە گلەییەكانی خۆی لە رێگەی 964وە دا بە گوێی حكومەتی عێراق و دەڵێت، “هەموو مانگێك پێش سەری مانگ ئاگادار دەكرێینەوە بۆ موچە وەرگرتن و یەكەم رۆژی هەموو مانگێكیش موچەكانمان وەردەگرین، بەڵام ئەمجارە دواكەوت”.
وتيشى، “ئەمە بێڕێزیە بە ئێمەی دەكرێت، دوای ئەوەی لێبڕینیان لە موچەكانی حەشدی شەعبی كرد و لە چەند شوێنێكی دیرایكراو دابەشیان كرد كە بووە هۆی دروستبونی قەرەبالغیەكی زۆر، دواتر بێدەنگیان بەرامبەر موچەی خانەنشینان هەڵبژاردوو دواخرا، ئەمە ئەوەیە دەڵێت (تێر ئاگای لە برسی نییە)”.
هەر بەپێی بەدواداچونەكەی 964 خانەنشینانی عێراق دەڵێن، “ئەوان بۆ خۆیان هەر دەدزن و خانەنشینانیان بیرچووەتەوە، نازانن ئێمە پێویستمان بە خواردن و خواردنەوە و دەرمانە و ئەگەر دەوڵەتمان هەبێت دەبێت چارەسەری قەیرانی موچە لە ئەستۆ بگرێت”.
ئەمڕۆ چوارشەممە 2.7.2025 بانكی رەشید بڵاویكردەوە دەستیانكردووە بە بەرزكردنەوەی موچەی خانەنشینانی عێراق بۆ مانگی تەموز و داوایان لێ دەكەین موچەكانیان وەربگرن.