سنووری دیالە

ناحیەی قەرەتەپە بوو بە قەزا

964+

ئەرسەلان عەبدوڵا

جێگری سەرۆك وەزیرانی عێراق و وەزیری پلاندانان محەمەد عەلی تەمیم رەزامەندیی دا ناحیەی قەرەتەپە لە سنووری پارێزگای دیالە بكرێت بە قەزا.

بە پێی راگەیاندراوێكی وەزارەتی پلاندانانی عێراق، وەزیری پلاندانان دوای وردبینی و بەدواداچوون، هەروەها بوونی مەرجەكانی پلاندانان، كە لە لایەن وەزارەتەكەیانەوە پشتی پێدەبەسترێت، بڕیاریان دا ناحیەی قەرەتەپە بكەن بە قەزا.

بەپێی راگەیاندراوەكە، ناحیەكانی جەبارە و كۆكس سەر بە قەزای قەرەتەپە دەبن.

قەرەتەپە یەکێک بوو لە ناحیەكانی سەر بە قەزای کفری لە پارێزگای دیالە، دانیشتووانەکەی لە كورد، عەرەب و تورکمان  پێکھاتووە.

قەرەتەپە وشەیەکی تورکییە کە لە دوو بڕگە پێکھاتووە، قەرە و تەپە کە بە واتای (گردی رەش) دێت.

دانیشتووانی گوندێكی سنوری قەرەتەپە: تیمەكانی سەرژمێری...

دانیشتووانی گوندێكی سنوری قەرەتەپە: تیمەكانی سەرژمێری ناومان تۆمار ناكەن