شارەوانیی شەش چی دەڵێت؟
هاوڵاتییەكی هەولێر: سێ خانوویان رووخاندووم و زەوییەكەم كڕین و فرۆشتنی پێدەكرێت
964+
عەبدولعەزیز خالند – هەولێر
هاوڵاتییەکی هەولێر سێ خانوو و گەراجێکی راهێنانی شۆفێری لێ تێکدراوە و دەڵێت، نازانێت بۆچی تێکدراوە و ئێستاش زەوییەکەی کڕین و فرۆشتنی پێوە دەکرێت، هەرچەندە ئەو گرێبەستی خانووەکەشی هەیە و دەیخاتەڕوو.
سۆران دلێر، خاوەنی خانووە تێکدراوەکانە و بە 964ی وت، زەوییەکەیان بە بڕی سێسەد هەزار دۆلار ( 30 دەفتەر) لە کەسێک کڕیووە و ئێستا شارەوانی خانووەکانی لێ تێکداون و زەویەکەيانی فرۆشتووە و نازانن هۆکار چيیە”.
ئەو دەڵێت، ئەو خانووانەی دروستیان كردوون، بە مۆڵەتی شارەوانی بووە و كرابوو بە شوێنی مەشق و تاقیكردنەوەی ئەفسەرانی هاتوچۆی هەولێر.
سۆران دلێر ئاشكرای دەكات، ئێستا زەوییەكەی ئەوان لە شارەوانی هیچ كۆدێكی نییە.
تریفە نەجات، بەڕێوبەری شارەوانیی شەشی هەولێر، سەبارەت بە كێشەی زەویی هاوڵاتییەكە، بە 964ی وت، “زەوییەكە لە ساڵی 1998 تا 2010 مۆڵەتی زەوی كشتوكاڵی هەبووە، بەڵام دوای ئەوە زەوییەکە دەبێتەوە موڵکی حکومەت و ئەوانیش لێپێچینەوەی یاسایی خۆیان کردووە، پێشتر تەنیا یەک ژووریان دروست کردووە، بەڵام دواتر خانویان لەسەر دروست کردووە و ئەمەش رێگەپێدراو نییە”.
پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا