"هەروەک خانووەکە هەڵگریت و داینێیتەوە"

بەهۆی کەوتنەخوارەوەی درۆنەکان چەند ماڵێک زیانیان پێگەیشتووە

964+

ئەحمەد محەمەد – سلێمانی

بەهۆی کەوتنەخوارەوەی درۆنەکانی شەوی رابردوو لە سلێمانی، چەند ماڵێک لە گەڕەکی تاسڵوجە زیانیان پێگەیشتووە و ژن و منداڵیش ترساون.

درەنگانی شەوی رابردوو، دوو درۆن لە گەڕەکی تاسڵوجەی سلێمانی کەوتنەخوارەوە، یەکێکیان لەناو ماڵی هاوڵاتیاندا و لە کۆڵانێکدا نزیک قوتابخانەی زەڵێ و ئەوەی دیکەشیان لە نزیک بارەگای هێزەکانی 70ـی پێشمەرگە کەوتەخوارەوە.

ئەمڕۆ پەیامنێری 964 چووەتە یەکێک لەو ماڵانەی زیانیان پێگەیشتووە و سەبریە عارف خاوەنی یەکێک لە ماڵەکان وتی، “دەنگی کەوتنەخوارەوە درۆنەکان هێند گەورە بوو، وەک بڵێی خانووەکە هەڵگریت و لە شوێنی خۆی دایبنێیتەوە”.

ئاماژەی بەوەش کرد، خێزانەکەیان پەشۆکاون و ترساون و جگە لە خانووەکەی ئەوان، شووشەی دەرگا و پەنجەرەی چەند ماڵێکی دیکەش شکاون و زیانیان پێگەیشتووە.

پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری

کەتنەخوارەوەی دوو درۆنەکەکی سلێمانی تەنیا پوشوپەڵاش س...

کەتنەخوارەوەی دوو درۆنەکەکی سلێمانی تەنیا پوشوپەڵاش سووتاندووە