تۆمەتبارانی ئاگرەکەی ماوەت دەستگیر کران - وێنە؛ پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی
"ئاگرەکە لە دەستیان دەرچووە"
تۆمەتبارانی ئاگرەکەی ماوەت دەستگیر کران
964+
شۆڕش قادری
سێ تۆمەتباری ئاگرەکەی ماوەت دەستگیر کران کە بەهۆیەوە نزیکەی 50 دۆنم دارستان و پاوان و 150 سندوقى بەخێوکردنى هەنگ سووتان.
کەمتەرخەمی گەشتیار 150 سندوقی بەخێوکردنی هەنگی سووتاند
بەپێی راگەیەنراوێکی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی، دواى ئەوەى ئاگرێک لە سنورى گوندى (غەزینە)ـى سەربە قەزاى ماوەت کەوتەوە، دەستبەجێ لەلایەن بەشى پۆلیسى دارستان و ژینگەى ماوەت و بەهاوکارى و هەماهەنگى ورد و بەردەوامى برایانى ئاسایشى سلێمانى لێکۆڵینەوە دەستیپێکردووە و توانراوە سێ تۆمەتبار کە هۆکارى کەوتنەوەى ئاگرەکە بوون لەلایەن مەفرەزەکانى ئاسایشى سلێمانى دەستگیربکرێن و رادەستى بەشى پۆلیسى دارستانى ماوەت بکرێن.
ئاماژە بەوەشکراوە، ئەو سێ تۆمەتبارە بەمەبەستى گەشتکردن چوونەتە سنورەکە و ئاگر لەدەستیان تەشەنەى کردووە، پەڕاوى لێکۆڵینەوەیان بۆ رێکخراوە و رادەستى دادوەر کراوە بۆ وەرگرتنى رێکارى یاسایی .
رۆژی دووشەممە 30.6.2025 لە گوندی غەزینەی قەزای ماوەت ئاگرێک کەوتەوە و بەهۆیەوە نزیکەی 50 دۆنم لە دارستان و پاوان و هەورەها 150 سندوقى بەخێوکردنى هەنگ سووتان.