دیمنهنێكی سزادراوه بهرگدوورهكانى ناو چاكسازى گه‌وران... وێنه: سۆشیاڵ میدیاى چاكسازى گه‌ورانى هه‌ولێر.
به‌شێكى داهاته‌كه‌ى بۆ خانەوادەکانیان ده‌نێرنه‌وه
به‌رگدرووانى ناو چاكسازى گه‌ورانى هه‌ولێر به نیوه‌ى نرخى بازاڕ جلوبه‌رگ ده‌دوورن
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
له‌ناو به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى چاكسازى گه‌ورانى هه‌ولێر کارگەی دوورمان لەناو هۆبەی راهێنانی پیشەیی هه‌یه، ژماره‌یه‌ك سزادراو كارى جۆراوجۆرى تێدا ده‌كه‌ن و به‌شێكی له‌و داهاته‌ى مانگانه ده‌ستیان ده‌كه‌وێت له‌رێگه‌ى ئیداره‌ى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌وه بۆ خانه‌واده‌كانیان ده‌نێرنه‌وه.
چاكسازى گه‌وران ده‌ڵێت، راهێنانى پیشه‌یی بۆ سزادراوان، یـەکێکـە لـەکارە گرینگەکانی بەرێوەبەرایەتییه‌كه‌یان له هەولێر، وەک پڕۆسەیەکی چاکسازی، له‌رووى لە لایەنی ماددی و مەعنەوی سودی لێ بیندراوە، بە دروستکردنی هەلی کار بۆ سزادراوان.
رۆژانە چەند سزادراوێک له‌و كارگه‌یه‌ى دروومان کاردەکەن، کارەکەیان بریتیە لە چاکكردن و دوورین و ئوتوکردنی جلوبەرگی کارمەندان و سزادراوان، هه‌روه‌ها دوورینی جلوبەرگی کوردی و قات، سەفاری و قەمیس و پانتۆڵ و شەرواڵ بۆ گەوران و منداڵان، كه بەشێک لە کارەکانیان بۆ دەرەوەی چاکسازی ئەنجام دەدرێت و بەشێکی بۆ سزادراوانه و کارمەنده‌كانیش بێبەش نین لێی.
کارگەكە پێک هاتووە لە چەندین ئامێری پێویست وەک نەخشاندن، دوورمان، ئۆڤەر، شیراز، قۆپچە، ئوتوكردن.
نرخی دوورین و چاكکردن و ئوتوکردن له‌ناو ئه‌م كاره‌گه‌یه‌ى چاكسازى گه‌ورانى هه‌ولێر، کەمترە لە 50%ـى نرخی بازاڕ و تەواوی داهاتی مانگانەش بۆ ئه‌م کارکردنانه، بۆ سزادراوه‌كانه كه كارى تێدا ده‌كه‌ن.
ئیداره‌ى چاكسازییه‌كه له کۆتایی هه‌موو مانگێكدا لە رێگه‌ى ستافێكه‌وه داهاتى ئه‌م كارگه‌یه ئەژمێر دەکات و ده‌داته‌وه سزادراوه‌كان، بە پێی ئەو رێنماییەی لە چاکسازی دا هەیە، بەشێک لە سزادراوان هاوکاری خانەوادەکانیان دەکەن لە رێگا ئەو داهاتەی لە فرۆشی کاڵاکانیان دەستیان دەکەوێت، لەرێگای ژووری راسپاردەکان پارە دەنێرنەوە بۆ خانەوادەکانیان.
به‌ڕێوه‌برایه‌تى چاكسازى گه‌ورانى هه‌ولێر ده‌ڵێت، سەرقاڵکردنی سزادراوان و سوودوەرگرتنی مادی و مەعنەوی بۆ سزادراو و خانەوادەکانیان هەروەها کەمکردنەوەی فشاری دەروونی سزادراو و دروستکردنی کەشێکی جیاواز لە چاکسازی و دووبارە شیاندنه‌وەی سزادراو بەمەبەستی ئامادەبوون و گەڕانەوەی بۆ ناو كۆمەڵگا، ئامانجى سه‌ره‌كى دروستكردنى ئه‌م کارگەیه‌ی دوورمان و هۆبەی راهێنانی پیشەییه.