لە زانکۆی بەرگری نیشتیمانی ئەمریکا
ئەفسەرێکی کورد بڕوانامەی ماستەری لە بواری دیراساتی ئاسایشی ستراتیجی نێودەوڵەتی بەدەستهێنا
964+
فهرهاد حهسهن
وەزارەتی پێشمەرگە، بڵاویكردهوه كه ئەفسەرێکیان لە ویلایهته یهكگرتووهكانى ئەمریکا تهانیویهتى بڕوانامەی ماستەر له بواری دیراساتی ئاسایشی ستراتیجی نێودەوڵەتی بە دەستبهێنێت، كه ئهمهش لە چوارچێوەی پلانی مەشقی هاوبەشی نێوان خۆیان و هێزەکانی هاوپەیمانانه.
ئهفسهرهكه، عەقیدی ئەندازیار موراد تارق جەباری، لە زانکۆی بەرگری نیشتیمانی ئەمریکا، لهگهڵ بڕوانامە ماستەرهكهی دوو بڕوانامەی دیكهشی پێبەخشراوه.
ماوەی خوێندنەکە یەک ساڵ بوو تیایدا ئەفسەری زیاتر لە 74 وڵات لەگەڵ ئەمریکا بەشدارییان لە کۆرسی خوێندنی ئەمساڵدا كردبوو، کە لە بەرواری 12.6.2025، بە ئامادەبوونی سەرۆکی زانکۆی بەرگری نیشتیمانی و راگرانی هەر چوار بەشەکەی زانکۆ ئاهەنگی دەرچوونیان ئەنجام داوە.
ئاماژه بهوهشكراوه، زانکۆی بەرگری نیشتیمانی ئەمریکا باڵاترین زانکۆی سەربازییە لە ئەمریکا و جیهاندا، ساڵانە شانبەشانی ئەفسەرانی سوپای ئەمریکا، ژمارەیەک ئەفسەر لە وڵاتانی جیهان بەشداری لە کۆرسەکانی خوێندن دەکەن لەو زانکۆیەدا بڕوانامەی باڵا بەدەست دەهێنن.