ئه‌مساڵ 85 هه‌زار كارتى چاپكردووه‌

كەمتر لە 10%ـی هاوڵاتیانی دهۆك خاوەن كارتی نیشتمانی نین

964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن

فه‌رمانگه‌ى كارتى نیشتمانى دهۆك ده‌ڵێت، ته‌نیا له‌مساڵدا توانیویانه‌ 85 هه‌زار كارتى نیشتمانى بۆ هاوڵاتیان چاپكراوه‌ و تاوه‌كو ئێستاش توانیویانه‌ زیاتر له‌ 90%ـى هاوڵاتیانى پارێزگاكه‌یان ببنه‌ خاوه‌نى ئه‌م كارته‌.
ماهیر مورادخان بەرپرسی بەشی تۆماری كارتی نیشتمانی دهۆك رایگه‌یاند، لە ماوەی شەش مانگى ئه‌مساڵدا 85 هەزار كارتی نیشتمانیان چاپكردووە و كەمتر لە 10%ـی هاوڵاتیانیش ماون ببن بە خاوەنی كارتی نیشتمانی.
وتیشی “لە رێگەی ئەپڵیكەیشنەوە هاوڵاتییان دەتوانن سەردانی فەرمانگەكەمان بكەن و كارتی نیشتمانی دەربكەن”.
له‌ دهۆك، چواری تیمی گەڕۆكیان هەیه‌ لە شارۆچكەكانی  ئامێدی، ئاكرێ و دوو تیم لە زاخۆ، بەمەبەستی دەركردنی كارتی نیشتمانی بۆ ئەو كەسانەی كە نەخۆشن و پەككەوتن ناتوانن سەردانی فەرمانگەكان بكەن.

دوای 17 رۆژ فەرمانگەی كارتی نیشتمانی قوشتەپە کێشەی نەما

دوای 17 رۆژ فەرمانگەی كارتی نیشتمانی قوشتەپە کێشەی نەما

چۆنێتی دەركردنی كارتی نیشتمانی بە بڕی 25 هەزار دینار

چۆنێتی دەركردنی كارتی نیشتمانی بە بڕی 25 هەزار دینار