تیمی هاتوچۆ چوون

لە سەنتەری هەڵەبجە ئاڕاستەی شەقامێک فراوان دەکرێ

964+
ئەحمەد مستەفا

بە کاتی و بە هەڵکردنی هێمای روناکی، دەتوانین لە ئاڕاستەی چوونە ناو بازاڕی ئۆتۆمبێلەکەت بوەستێنی، هاتوچۆی هەڵەبجە بڕیاری داوە ئاڕاستە رۆشتن بۆ ناو بازاڕ فراوان بکات.

ئەمڕۆ سێشەممە 1.7.2025، لە ئاگادارییەك بەشی هاتوچۆی ناوشار هەڵەبجە بۆ شۆفێرانی روون دەکاتەوە، لە پاش دیراسەکردنی رەوشی هاتوچۆی ناوشار، بەڕێوەبەر و لێپرسراوی ئەندازەی هاتوچۆی ناوشار بۆ شەقامەکانی سەنتەری شار بڕیاری فراوانکردنی شەقامێکی گشتی دراوە.

باس لەوەکراوە، بۆ بەرژەوەندی گشتی هاوڵاتییان و شۆفێران بڕیاردرا بە فراوانکردنی ئاڕاستەی رۆشتنی دەستەڕاست بۆ ناو بازاڕی هەڵەبجە و رۆژانە لەلایەن کارمەندانی هاتوچۆوە بەمەبەستی کارئاسانی زیاتر و راگرتنی ئۆتۆمبێل لە نزیك شۆستە بۆ ماوەیەکی “کاتی کورت و دیاریکراو” کاری لەسەر دەکرێ.

لە ئەمڕۆوە شۆفێران ئاگادار دەکەنەوە، لە کاتی راگرتنی ئۆتۆمبێل لەو راستە شەقامە پێویستە هێمای روناکی “چواری” کار پێ بکات لە هەمان کاتدا پێویستە کارمەندانی هاتوچۆی ئەو سنورە ئاگاداربکرێنەوە.

بەپێچەوانەوە هەرشۆفێرێك سەرپێچی ئەنجام دا، وەک ئەوەی هاتوچۆی هەڵەبجە نوسیوویەتی، راستەوخۆ سزا دەدرێت.

ئەنجومەنی وەزیران رەزامەندی بۆ چەند پرۆژەیەكی شاری هە...

ئەنجومەنی وەزیران رەزامەندی بۆ چەند پرۆژەیەكی شاری هەڵەبجە دا