له ماوه‌ى ساڵێكدا
ته‌نیا له بنه‌سڵاوه‌ی هەولێر 6000 کارتی زەوی كراونه‌ته سه‌نه‌د
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
وه‌زاره‌تى دادى هه‌رێم ده‌ڵێت، لە ماوه‌ى چوار ساڵدا زیاتر لە 80 هەزار کارتی زەوی له هەرێمی کوردستان كراوه‌ته سەنەدی یاسایی و ته‌نیا له بنه‌سڵاوه‌ى هه‌ولێریش له ماوه‌ى ساڵێكدا شه‌ش هه‌زار له‌و كارتانه كراونه‌ته سه‌نه‌د.
دکتۆر لوقمان عومەر حسێن، بەڕێوبەری گشتی تۆمارکردنی خانوبەرە لە هەرێمی کوردستان، راگەیاند، لە رێكه‌وتى 21.10.2021 تاوه‌كو یەکەمین هەفتەی مانگی 6ـى ئه‌مساڵ زیاتر لە 80 هەزار کارتی زەوی گۆڕدراوە بۆ سەنەدی یاسایی، تەنانەت لە هەفتەی رابردوودا هه‌زار و 680 کارت لە کەرتی ( بێریات) و لە کەرتی 42ـی کانی قڕژاڵەش 33 کارت، کراون بە سەنەدو رادەستی شارەوانی کراوون.
لایخۆییه‌وه تێبینەرایەتی تۆمارکردنی خانووبەرەی بنەسڵاوە ده‌ڵێت، تەنیا لە ساڵی 2023 دا، 13 هه‌زار و 261 مامەڵەی هاوڵاتیان جێبەجێکراوە، لە ساڵی 2024 یشدا 12 هه‌زار و 275 مامەڵەی هاوڵاتیان تەواوکراون.
محەمەد سلێمان، بەرپرسی تێبینەرایەتی تۆمارکردنی خانووبەرە لە بنەسڵاوە، بە پشتبەستن بە ئامارەکانی خۆیان، دووپاتیکردەوە کە فەرمانگەکەیان، لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان لە جێبەجێکردنی مامەڵەی هاولاتیاندا، سێیەم فەرمانگەیە، کە هەرچەندە ئەوان فەرمانگەن و بەڕێوەبەرایەتییش نین.
بە قسه‌ى بەرپرسی تێبینەرایەتی تۆمارکردنی خانوبەرەی بنەسڵاوە، تەنیا لە ساڵی 2024 دا پێنج هه‌زار و 954 کارتی زەوییان گۆڕیوە بۆ سەنەدی تاپۆ، هەروەها له سالی 2023 دا، خه‌وت هه‌زار و 237 کارتی زەوی هاوڵاتیانیان کردووە بە تاپۆ.
هه‌رچی (زەوی کارت)ی ھەولێر هه‌نه دەکرێنە سەنەد