964 روونى دەکاتەوە

خۆپیشاندانەکانى پردێ لەسەر چین؟

964+

کاروان ساڵحی-کەرکوک

دوێنێ گردبوونەوە و بۆ ماوەى یەک کاتژمێر لە پردێ رێگاى نێوان هەولێر بۆ کەرکوکیان داخست، ئەمڕۆ جارێکى تر لایەنگرانى بەرەى تورکمانى لە ناحیەی پردێ دەستیان بەخۆپیشاندان کرد و خێوەتیان هەڵدا.

کێشەکە چییە؟

هەرسێ پۆستى (بەڕێوەبەرى ناحیە، بەڕێوەبەرى شارەوانى، بەڕێوەبەرى پۆلیس)ـى پردێ لاى کوردن، بڕیار بوو لە رۆژانى داهاتوودا ئاڵوگۆڕ لە پۆستى بەڕێوەبەرى شارەوانى بکرێت، لایەنگرانى بەرەى تورکمانى ئەوەیان بەهەلزانى و رێگریان کرد و داوایان کرد یەکێک لەو سێ پۆستە بدرێت بە پێکهاتەى تورکمانى و ئەوەش بە پشکى خۆیان دەزانن.

لە پردى 17 پۆستى ئیدارى هەن کە ئەمانەن:

ئەو پۆستانەى لاى کوردن

بەڕێوەبەرى ناحیە

بەڕێوەبەرى شارەوانى

بەڕێوەبەرى پۆلیس

ئەو پۆستانەى لاى تورکمانن

بەرێوەبەری بانک

بەڕێوەبەرى ڤێرتێرنەرى

بەڕێوەبەرى نەخۆشخانە

بەڕێوەبەرى نەهێشتنی تیرۆر

بەڕێوەبەرى ئاو

بەڕێوەبەرى کارەبا

بەڕێوەبەرى کۆمەڵگەى پەیوەندییەکان

بەڕێوەبەرى دادنووس

بەڕێوەبەرى وەقفى سوونى

بەڕێوەبەرى نەهێشتنى تاوان

بەڕێوەبەرى ئاوەڕۆ

بەڕێوەبەرى پۆلیسی ئامادە

لەگەڵ دوو پۆستى دیکەى هەواڵگرى و ئاسایشى نیشتمانى کە ناوە ناوە بەڕێوەبەرەکانیان دەگۆڕدرێت.

بەوتەى سەرچاوەیەکى بەرپرس لەناحیەى پردێ کە بۆ 964 قسەى کردووە، لەکۆى 17 پۆستى ئیدارى پردێ، 12 پۆستیان لاى پێکهاتەى تورکمانییە و تەنیا سێ پۆست لاى کوردە، بەڵام پێکهاتەى تورکمان دەڵێن، یەکێک لە پۆستە سیادییەکانیان دەوێت کە هەرسێکیان لاى کوردن.

روونیشى کردەوە، ئەوان پێیان وایە ئەو پۆستانەی کە هەیانە تێدا باڵادەست نین هەر بۆیە داواى پۆستى یەکێک لە بەڕێوەبەرى (ناحیە، شارەوانى، پۆلیس)، دەکەن.

باسى لەوەشکرد، دابەشکردنى پۆست لە دەسەڵاتى ئیدارەى ناحیەدا نییە و ئیش و کارى پارێزگارە و ئەو کێشەیە نەک لە پردێ بەڵکو لە کەرکوک و خورماتووش هەیە.

هەر دوێنێ لە بیناى بەڕێوەبەرایەتى ناحیەى پردێ، سەرۆکى ئەنجومەنى پارێزگاى کەرکوک و نوێنەرى بەرەى تورکمانى و بەرپرسانى ئیدارى ناحیەکە کۆبوونەوە بڕیاردرا بە پێکهینانى لیژنەیەک و راگرتنى نوسراوى ئاڵوگۆڕى پۆستى سەرۆکى شارەوانى.

پێداچوونەوە: وریا فەتاح

پردێ؛ خۆپیشاندان کۆتاییهات و سێ رۆژ وەک مۆڵەت دیاریکرا

پردێ؛ خۆپیشاندان کۆتاییهات و سێ رۆژ وەک مۆڵەت دیاریکرا