وێنەی دەستگیر کراوەکە. فۆتۆ: پۆلیسی سۆران
بۆ گزیکردن فرۆشتویەتی
لەسەر فرۆشتنی هێدفۆن کەسێک دەستگیر کرا
964+
ژووری هەواڵ
لە شاری سۆران کەسێک کڕین و فرۆشتنی بە جۆرێک هێدفۆنەوە کردووە کە لەکاتی تاقیکردنەوەکاندا بۆ گزیکردن بەکاردێت، لەسەر ئەوە دەستگیر کراوە.
ئەمڕۆ سێشەممە 1.7.2025، پۆلیسی سۆران رایگەیاند، دوای بەدواداچوون بۆیان ئاشکرابووە کە کەسێک هەوڵی فرۆشتنی هێدفۆنی بلوتوز دەدات بەمەبەستی گزیکردن لە تاقیکردنەوەکاندا و دەستگیریان کردووە.
لەکاتی دەستگیرکردنیدا، تۆمەتبارەکە چوار هێدفۆنی بلوتوزی پێبووە و هەوڵی فرۆشتنی ئامێرەکانی داوە.
دوو رۆژ بەر لە ئێستاش، به‌ڕێوبه‌رایه‌تى ئاسایشی هه‌ولێر، 16 كه‌سی ده‌ستگیركرد و رایگەیاند، تۆمه‌ته‌كه‌یان ئه‌وه‌یه كه ئامێر (گزی – غه‌ش) کردنیان فرۆشتووه و پێشتریش له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بانگه‌شه‌یان بۆى كردووه.