رێگایەکی هەولێر بۆ هەفتەیەک دادەخرێت - وێنە؛ هاتوچۆی هەولێر
شۆفێران ئاگادار بن
رێگایەکی پایتەخت بۆ هەفتەیەک دادەخرێت
964+
شۆڕش قادری
شۆفێران ئاگادار بن، رێگایەکی سەرەکی هەولێری پایتەخت بۆ هەفتەیەک دادەخرێت.
بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەولێر لە ئاگادارییەک دەڵێت، “ئەمڕۆ سێشەممە 1.7.2025 لە دووسایدی رێگای گەزنە ئاراستەی چوون بەرەو گەزنە، لۆپی چوون بەرەو شەقامی 120 مەتری خێرا دادەخرێت بۆماوەی حەوت رۆژ”.
ئاماژە بەوەشکراوە، رێگاکە بەهۆی گواستنەوەی بۆری ئاو لە پڕۆژەی فریاگوزاری ئاوی ئیفراز دادەخرێت.