پێشكەشكردنی خزمەتگوزارییەكان بەردەوامە
تەواوکردنى بەشێک لە پڕۆژەى ئاوەرۆى پێنجوێن و شۆردنى شەقامەکانى کەناروێ
964+
محەمەد فاتیح
بەشێک لە پڕۆژەى ئاوەرۆى لولەیی پێنجوێن تەواو کرا و شەقامە سەرەکییەکانى شارۆچکەى کەناروێش شۆردران.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی شارەوانییەکانی سلێمانی بڵاویكردەوە لەماوەى ڕابردوودا سەرۆکایەتى شارەوانى پێنجوێن پڕۆژەى ئاوەڕۆى لولەیی لە چەند کۆڵانێکى ناوەندى قەزاکە خستە بوارى جێبەجێکردنەوە و لەئێستادا بەشێک لە کارى پڕۆژەکە تەواو کراوە.
دەشڵێت، “پڕۆژەى ئاوەڕۆى لولەیی پۆلى ئەسیلین بۆ چەند کۆڵانێک لە گەڕەکى (35)ەکان تەواوکراوە و ئەم پڕۆژەیە دوای ئەوەی لەماوەى رابردوودا رەزامەندى بۆ وەرگيراوە لەئێستادا خراوەتە بوارى جێبەجێکردنەوە”.
وتيشى، “بە سەرپەرشتى راستەوخۆى سەرۆکایەتى شارەوانى کەناروێ، ژینگەپارێزان هەڵمەتێکى شۆردن و پاککردنەوەى شوێنە گشتییەکانى شارۆچکەى کەناروێیان جێبەجێکرد”.
“هەڵمەتەکە بەشێکە لە کاروچالاکییە بەردەوامەکان لە سنورى ناوچەى شارباژێڕ کە خۆى لە هەڵگرتنەوەى خۆڵ و خاشاک و پاراستنى ژینگەى قەزا و ناحیە و گوندەکانیدا دەبینێتەوە”.