چۆنیەتیی خۆپاراستن
لە كاتی خۆڵباریندا لە ماڵەوە بمێننەوە و مەچنە دەرەوە
964+
محەمەد فاتیح
لەگەڵ ئەو شەپۆلە خۆڵبارینەی رووی لە شارى سلێمانی و هەرێمی كوردستان كردووە، بەڕێوبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی سلێمانی چەندین رێنمایی بڵاوكردووەتەوە و داوا لە هاوڵاتیان دەكات نەچنە دەرەوە.
بەڕێوبەرایەتییەكە بڵاویكردەوە بۆ چۆنیەتیی خۆپاراستن لە کاتی خۆڵبارین، دەبێت لەکاتی چوونەدەرەوەدا ماسک بەکاربهێنن و زوو زوو بیگۆڕن و وا باشترە لە ماڵەوە بمێننەوە و نەچنە دەرەوە.
داواش دەكات بەپێی رێنماییەكان پێویستە چاویلکە و قەترەی چاو بەکاربهێنين بۆ پاراستنی چاوەکانمان و چاوەکانمان بشۆين لەبری خوراندنی.
دەشڵێت، “بە باشی دەرگا و پەنجەرەی ماڵەکەت دابخە و لەکاتی خۆڵباریندا لە پلەی گەرمی بەرزدا برێکی باش ئاو بخۆرەوە و لە کاتی شۆفێریدا جامەکانی ئۆتۆمبێلەکەت دابخە”.
“ئەوانەی نەخۆشیی رەبۆیان هەیە بە بەردەوامی پەمپی ئۆکسجین هەڵبگرن و لە ژێر رێنمایی پزیشکیدا چارەسەر وەربگرن”.