دوو پۆلیسی هاتوچۆ دادەنرێن
رێگای بارهەڵگرانی سەیرانبەن لە ناحیەی گەرمک جیاکرایەوە
+964
کامیار کەمال- پێنجوێن
رێگای هاتوچۆی بارهەڵگرانی مەرزی سەیرانبەن جیا دەکرێتەوە، چیدی بارهەڵگرانی مەرزی سەیرانبەن ناتوانن لە ناو رێگای سەرەکیی ناحیەی گەرمکەوە بڕۆن و لە بری ئەوە رێگای دیکەیان بۆ داندراوە.
سەروەر شێخ عەبدوڵا، سەرۆکی شارەوانیی ناحیەی گەرمک بە 964ی راگەیاند، بە هەماهەنگی بەڕێوەبەرایەتیی پاراستن و چاککردنی رێگاوبانی پێنجوێن، یەک کیلۆمەتریان لە رێگای پشتێنەی گەرمک نۆژەنکردووەتەوە، بۆ ئەوەی رێگای بارهەڵگرانی مەرزی سەیرانبەن جیابکرێتەوە.
وتیشی، کارەکە بۆ رێکخستنەوەی هاتوچۆیە لە ناو ناحیەی گەرمک، کە رێگا سەرەکییەکەی یەک سایدە و لەگەڵ ئەوەشدا قەوسە، گونجاو نییە بۆ هاتنەناوەوەی بارهەڵگر، بۆیە بیریان لەو رێگایە کردەوە.
باسی لەوەش کرد، لە رێگای حاکم زیاد عەبدوڵا بەڕێوبەری ناحیەی گەرمک نووسراو کراوە بۆ ئەوەی دوو پۆلیسی هاتوچۆش لە ناو ناحیەکە دابندرێت و رێگری بکرێت لە هاتنەناوەوەی بارهەڵگر.
،”رێگاکە بۆ بارهەڵگر ئیجبارییە، بەڵام بەهۆی ئەوەی گەرمک ناوچەیەکی فراوانی کشتوکاڵیشە و زیاتر لە شەست گوندی ئاوەدانە و سەرقاڵی کشتوکاڵن، پیکاب و جوتیاران سوودی لێوەردەگرن و ئاسانکاریان بۆ دەکات، سەروەر شێخ عەبدوڵا وای وت.
لای خۆیەوە، ئەمیر سۆفی جەمال، بەڕێوەبەری پاراستن و چاککردنی رێگاوبانی پێنجوێن بە 964ی وت، درێژیی رێگاکە یەک کیلۆمەترە و لەسەر داوای شارەوانیی ناحیەکە چوونەتە ئەوێ و ئامێریان بۆ دابین کردوون، کاری فراوانکردن و تێکەڵەڕێژکردن و کوتانەوە بۆ جادەکە کراوە.
پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا
پێنجوێن
بێبەرامبەر وەری بگرن
گروپە ناوازەکە سێ هەزار دارتووی دیکەیان بۆ پێنجوێن هێنا
لە سلێمانى
پۆلیسى دارستان لە مانگى رابردوو 25 راوچى راو کردووە
ئاوەدانکردنەوە وا دەڵێت؛
رێگای زیاتر لە 320 گوند لە سەرتاسەری هەرێمی کوردستان قیڕتاوکراون
بەهۆی ئاگرەکەی پێنجوێن گیانیان لەدەستدا