پارێزگای بەسڕە

دەوامی فەرمانگەكان بەهۆی گەرماوە كەمكرایەوە

964+

محەمەد فاتیح

وەك شارەزایان پێشبینیان كرد هاوینێكی گەرم و تاقەتپروكێنەر رووی لە عێراق و كوردستان كردووە، لە یەكەم كاردانەوەشدا بەهۆی بەرزبوونەوەی پلەكانی گەرماوە دەوامی فەرمانگەكانی پارێزگای بەسڕە كەمكرایەوە.

پارێزگای بەسڕە بڕیاری دا دەوامی فەرمانبەرانی فەرمانگە و دامەزراوە حكومیەكانی پارێزگاكە كەمكرێتەوە بۆ تا كاتژمێری یەكی نیوەڕۆ تاكو كاتێكی دیارینەكراو.

“بڕیارەكە بە هۆی بەرزبوونەوەی پلەكانی گەرما لە پارێزگای بەسڕە دراوە”.

ئەمڕۆ دووشەممە 30.6.2025 دەستەی كەشناسیی عێراق پێشبینی كرد پلەكانی گەرما بەرزببنەوە و بەرزترین پلەی گەرماش لە بەسرە دەبێت كە دەگاتە 47 پلەی سیلزی.

هەرچەندە پێشبینیی دیكەش هەیە كە پلەكانی گەرما لە هەندێك ناوچەی عێراق و كوردستان دادەبەزن و فێنك دەبێت