بە بەشداری وڵاتانی عەرەبی و ئیسلامی
یەکەمین پێشانگا بۆ خەت و نەخشکاری لە هەولێر كرایه‌وه
964+
محەمەد فاتیح
یەکەمین پیشانگا بۆ خەت و نەخشکاری لە ژێر ناونیشانى (هەولێر قەڵای ئاشتی و خۆشەویستی) بۆ ژمارەیەک لە خۆشنووس و نه‌خشكارانی وڵاتانی (عەرەبی و ئیسلامی و عێراق و هه‌رێمی كودرستان ) لە هەولێری پایتەختی كوردستان کرایەوە.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 30.6.2025 پارێزگای هەولێر بڵاویكردەوە، لەلایەن سەنتەری رۆشنبیری عێراقی بۆ خەت و نەخشکاری – لقی هەولێر، پیشانگاكه كرایەوە و لەلایەن 28 له خۆشنووسانی شارەکانى ( بەغدا، موسڵ، کەرکوک، سلێمانی، وڵاتانی دیکەى عەرەبی و ئیسلامی) ده‌یان تابلۆی هونه‌ری نمایشكران.
دەشڵێت، “لە فیستیڤاڵەکەدا زۆربه‌ی تابلۆكان مۆركی ئه‌ده‌بیات و سه‌لیقه‌ی كولتووری دێرینی رۆژهه‌ڵاتى ناوینیان پیشان دەدا، ئەوە بێجگە لە ده‌ستڕه‌نگینی و توانا و سەلیقەى هونەرى و قه‌ڵه‌می ره‌سه‌نى بەشداربووانى”
بە گوێرەی راگەیاندراوەکە، ئومێد خۆشناو پارێزگاری هه‌ولێر، دوای ئەوەی لە میانەی پیشانگاكه وتارێكی پێشكەش كرد، رۆڵی گەلی كوردی بەرز نرخاند لەم هونەرەدا، خەڵات و رێزلێنانى تایبەتى بەخشى بە بەشداربووانى پیشانگاکە.