700 خانووشیان بۆ تاپۆ ده‌كرێت
مۆزه‌خانه‌یه‌كی تایبه‌ت بۆ به‌دیكۆمێنتكردنى كۆمه‌ڵكوژى ئێزدییه‌كان له شنگال دروست ده‌كرێت
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
پارێزگارى نه‌ینه‌وا ده‌ڵێت، له سنوورى قه‌زاى شنگال كار بۆ تاپۆكردنى 700 خانووى هاوڵاتیان و هه‌روه‌ها دروستكردنى مۆزه‌خانه‌یه‌كی تایبه‌تى دیكۆمێنتكردنى كۆمه‌ڵكوژى ئێزدییه‌كان ده‌كرێت و ئیچستاش رێكاره‌كانى ئه‌م پڕۆژتانه له ته‌واوبووندان.
پارێزگاى نه‌ینه‌وا بڵاویكردووه‌ته‌وه، عه‌بدولقادر ده‌خیلى پارێزگار به‌پێی فه‌رمانى دیوانى ژماره (250425) رایگه‌یاندووه كه دۆسییه‌ى تاپۆكردنى خانووه‌كان به‌ره‌وپیچشچوونى باشی به‌خۆوه بینیوه و كه ژماره‌یان 700 خانووه له كۆمه‌ڵگاكانى سنونێ و قه‌یره‌وان و قه‌حتانیه كه كۆى گشتى خانووه تاپۆكراوه‌كان به‌وانه‌ى كه پیچشتریش كراون ده‌بێته هه‌زار و 300 خانوو.
باس له‌وه‌ش كاوه كه داواكارى بۆ دروستكردنى مۆزه‌خانه‌یه‌كی تایبه‌ت به دیكۆمێنتكردنى كۆمه‌ڵكوژى ئێزدییه‌كان ره‌زامه‌ندى له‌سه‌ر دراوه و له‌داهاتووى نزیكدا ده‌ست به جێبه‌جێكردنى ده‌كرێت.