لەهەموو هەرێم
لەماوەى قەدەغەى راوەماسى 124 راوچى دەستگیرکراون
964+
وریا فەتاح
لەماوەى سێ مانگى قەدەغەى راوەماسى لە هەرێمى کوردستان، 124 راوچى بە نزیکەى 870 تۆڕەوە دەستگیرکراون.
20.3.2025 قەدەغەى راوەماسى دەستیپێکرد و 20.6.2025 کۆتاییهات.
بەرێوەبەرایەتى پۆلیسى دارستان و ژینگەى هەرێم، ئامارەکانى وەرزى قەدەغەى راوەماسى بڵاوکردەوە و تێیدا دەردەکەوێت، لەو ماوەیەدا لەسەرتاسەرى هەرێمى کوردستان سەرپێچییەکان بەم شێوەیە بوون:
– دەستگیرکردنى هاوڵاتى 124
– دەستبەسەرداگرتنى تۆڕ 870
– دەستبەسەرداگرتنى ماسى زیندوو 345
– ماسى راوکراو 1028 کیلۆ
– بەلەمى هەمەجۆر 7 دانە
– ئۆتۆمبێل 12 دانە
– ماتۆڕسکیل 12 دانە
– کڵاشینکۆف 1 دانە بە 26 گولـلەوە
– تاپڕ 2 دانە
– قولاب 131 دانە
– سەوڵ 18 دانە
– کەڵەک 4 دانە
– شەداو 5 دانە
– چوپ 6 دانە
– مۆلیدە 3 دانە
– مۆبایل 1 دانە
– کردنەوەى دۆسیەى یاسایى 20 دۆسییە
هەر لەو ماوەیەدا بە بەهاى 830 هەزار دینار، ماسى دەستبەسەرداگیراو فرۆشراوە.