تەمەنی 40 ساڵە

گەشتیارێک لەبەنداوی موسڵدا خنکا

964+

هیڤی دێوالی – دهۆک

گەشتیارێکی عەرەب لە گوندی جەمبوری لەسنووری پارێزگای دهۆک، لە بەنداوی موسڵدا خنکا.

رووداوەکە ئێوارەی ئەمڕۆ یەکشەممە 2025.6.29 روویداوە، لەگوندی جەمبوری لە سنووری قەزای سێمێل لەسەر بەنداوی موسڵ گەشتیارێکی تەمەن 40 ساڵ، کە خەڵکی پارێزگای موسڵە بۆ گەشتکردن سەردانی بەنداوەکەی کردووە و خنکاوە.

بێوار عەبدولعەزیز، وتەبێژی بەرگری شارستانی دهۆک بە964ـی وت، گەشتیارەکە عەرەب بووە و لەبەنداوی موسڵدا خنکاوە و تەرمەکەی لەلایەن تیمی بەرگری شارستانی سیمێلەوە دەرهێنراوە و رەوانەی پزیشکی دادی دهۆک کراوە و دوای ئەنجامدانی پشکنین رادەستی کەسوکارەکەی کراوەتەوە.

وتیشی، لەسەرەتای ئەمساڵەوە و تا ئێستا پێنج هاوڵاتی  لەسنووری پارێزگای دهۆک خنکاون.

پێداچوونەوە: ژێوار خدر

سێیەم رووداوی خنکانی ئەمڕۆ لە دهۆک بوو

سێیەم رووداوی خنکانی ئەمڕۆ لە دهۆک بوو