پێشتر ئاگادار كرابوونه‌وه‌

له‌به‌رده‌ڕه‌ش دوو خاوەن کێلگەى برنج سزادران و گۆماوه‌ پیسه‌كانیش تێکدران

964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن

له‌به‌رده‌ڕه‌ش، لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانى قایمقامییه‌ت كه‌ لیژنه‌ى ته‌ندروستیشان له‌گه‌ڵدایه‌ دوو خاوه‌ن كێڵگه‌ى چاندنیان برنجیان سزا دا و ئه‌و گۆماوانه‌شیان تێكدا كه‌ برنجه‌كانیان پێ ئاو ده‌دا.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى ته‌ندروستى به‌رده‌ڕه‌ش بڵاویكرده‌وه‌، ئەمڕۆ یەکشەممە، لیژنەی چاودێری تەندروستی بەرێوەبەرایەتیان بە هەماهەنگی لەگەڵ لیژنە پەیوەندیدارەکان لە قایمقامیەتی قەزای بەردەڕەش هەستان بە سەردانیکردنی کێلگەکانی چاندی برنج و سەوزە و میوە لە سنووری قەزای بەردەڕەش.
دوو خاوەن کێلگەى برنج به‌هۆى سه‌رپێچیكردینان سزادران و چەند کێلگە و گۆمه‌ ئاوی پیسیش كه‌ برنجه‌كانیان پێ ئاوده‌دا، تێکدرا
رۆژى 18.6.2025 ، هه‌مان ئه‌م لیژنه‌ هاوبه‌شه‌ كێڵگه‌كانى برنج و سەوزەو میوەیان له‌سنوورى به‌رده‌ڕه‌ش به‌سه‌ر كردبووه‌وه‌ و تەواوی جوتیاران ئاگادارکرانەوە کە ئاودانی برنج و سەوزە و میوە بە ئاوی پیس و گۆماوەکان قەدەغەیە و هەر جوتیارێک پابەند نەبێت بە رێنماییەکان بەپێی یاسا دێتە سزادان و کێلگەکەشی دێتە تێکدان.

لە حاجیاوا سەوزە بە ئاوی پیس و قورس ئاو دەدرێت؟

لە حاجیاوا سەوزە بە ئاوی پیس و قورس ئاو دەدرێت؟

رێگرییەکان لە ئاودانی بەرووبوومی کشتوکاڵی بە ئاوی پیس ...

رێگرییەکان لە ئاودانی بەرووبوومی کشتوکاڵی بە ئاوی پیس بەردەوامە

ئەو زەویانەی بە ئاوی پیس سەوزەی لێ بەرهەمدەهێنرێت پاک ...

ئەو زەویانەی بە ئاوی پیس سەوزەی لێ بەرهەمدەهێنرێت پاک دەکرێنەوە