بوکەڵە ترێندەکە

لابووبوو نەک خواست خەریکە شەڕیشی لەسەر دروست دەبێت

964+

دیلان محەمەد جەزا

بوکەڵە ترێندەکە لە شاری سلێمانی خواستێکی زۆری لەسەرە و بە دەگمەن دەست دەکەوێت ، دوکاندارێکیش دەلێت، هەرچەند دەهێنن بەیانی تا ئێوارە نامێنێت و هەموو سەرف دەبێت.

هیوا محەمەد دوکاندار بە 964ـی وت، ئێستا بوکەڵەی لابووبوو نەک خواست شەڕی لەسەرە و هاوڵاتیان بەدوایدا دەگەڕێن.

باسی لەوەکرد، بەیانی ئەمڕۆ رێژەیەکی زۆری هێناوە نەگەیشتووەتە پاش نیوەڕۆ نەیان ماوە و هەموو تەمەنەکان دەیکڕن.

تەنانەت هەندێک کەس دەیکڕێت و بەدیاری دەینێرێت  بۆ ئەورووپا چونکە لەوێ گرانە بەڵام لێرە نرخی یەک دانەی 10 هەزار دینارە.

پێداچوونەوە: توانا نەقی