پلەکانى گەرما دەگاتە 50

کەشناسیی عێراق: خۆڵبارین دەستپێدەکات

964+

ژووری هەواڵ

دەستەى کەشناسیى عێراق پێشبینیی دەکات لە چەند رۆژی داهاتوودا پلەکانی گەرما بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزببنەوە و شەپۆلێکی خۆڵبارین روو لە سەرتاسەری عێراق بکات.
ئەمڕۆ شەممە 28.6.2025، دەستەى گشتیی کەشناسیی عێراق رایگەیاند، سبەى یەکشەممە پلەکانى گەرما بەرزدەبنەوە و لە پارێزگاکانى میسان و بەسرە پلەکانى گەرما دەگەنە 50 پلەى سیلیزى.
بەگوێرەی پێشبینییەکانی کەشناسی عێراق، ئەو شەپۆلە گەرمایە لە رۆژانی یەکشەممە و دووشەممە بەردەوام دەبن و رۆژى سێشەممە خۆڵبارین دەبێت، مەوداى بینین کەمدەبێتەوە و پلەکانى گەرماش نزمدەبنەوە.
پێشبینی وایە ئەمساڵ، گۆڕانەکانی کەشوهەوا و وشکەساڵی کاریگەری راستەوخۆی لەسەر عێراق هەبێت و بەهۆی کەمبارانی، شەپۆلەکانی خۆڵبارین بەراورد بە ساڵانی رابردوو زیاد دەکەن.

وەزارەتی داد: زیاتر لە 80 هەزار پارچە زەوی تاپۆکراون

وەزارەتی داد: زیاتر لە 80 هەزار پارچە زەوی تاپۆکراون