"نەمهێشت بیکوژن"

ترەمپ: دەمزانی خامنەیی لە کوێ خۆی شاردووەتەوە

964+

شۆڕش قادری

دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا دەڵێت، لەکاتی شەڕی نێوان ئێران و ئیسرائیل دەیزانی عەلی خامنەیی رێبەری ئێران لە کوێ خۆی شاردووەتەوە و رێگری کردووە لەوەی بیکوژن.

دۆناڵد ترەمپ لە پۆستێکی نوێدا کە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تروس سۆشاڵ بڵاویکردووەتەوە، دەڵێت، “رێک دەمزانی لە کوێ خۆی شاردووەتەوە، بەڵام رێگەم نەدا ئیسرائیل یان هێزەکانی ئەمریکا کە بێ گومان گەورەترین و بەهێزترین هێزی جیهانن، بیکوژن، لە مەرگێکی زەلیل رزگارم کرد و پێویستیش ناکات بڵێ، سوپاس سەرۆکی ئەمریکا”.

ترەمپ جارێکی تر ئاماژە بە دواین هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر خاکی ئێران دەکات و دەڵێت، ” لە راستیدا لە دواین قۆناغی شەڕدا، ژمارەیەکی زۆر فڕۆکەی ئیسرائیل بەرەو تاران دەڕۆیشتن و دەیانویست وەک دواین لێدان، گورزێکی گەورە بوەشێنن، ئەو هێرشە زیانی زۆری لێدەکەوتەوە و ژمارەیەکی زۆر لە ئێرانییەکان دەکوژران، بۆیە داوام لێکردن بگەڕێنەوە”.

سەرۆکی ئەمریکا ئەو بۆچوونەی عەلی خامنەیی رەتدەکاتەوە کە پێوایە وڵاتەکەی لە شەڕەکەدا سەرکەوتوو بووە و دەڵێت، “خۆیشی دەزانێت ئەو قسەیە راست نییە، ئەو کە خۆی بە کەسێکی ئیماندار دەزانێت، نابێ درۆ بکات”.

ترەمپ: ئیسرائیل و ئێران رێککەوتن شەڕ رابگرن

ترەمپ: ئیسرائیل و ئێران رێککەوتن شەڕ رابگرن

ترەمپ: جەنگی نێوان ئێران و ئیسرائیلمان وەستاند

ترەمپ: جەنگی نێوان ئێران و ئیسرائیلمان وەستاند