"لە خاڵێکی پشکنین نەوەستاوە"

لە سنە تەقە لە هاوڵاتییەکی کورد کرا و کوژرا

964+

شۆڕش قادری

لە خاڵێکی پشکنینی سنە لە رۆژهەڵاتی کوردستان تەقە لە هاوڵاتییەکی کورد کرا و کوژرا.

سەرچاوەیەکی ئاگادار لە رووداوەکە بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاوی راگەیاندووە، ئێوارەی دوێنێ هاوڵاتییەکی خەڵکی شارۆچکەی دووشانی سەربە پارێزگای سنە، بەناوی ئازاد رەعنایی بە ماتۆڕسکیل لە خاڵێکی پشکنینی سێ ریانی مەریوان – سنە تێپەڕیوە، لەو کاتەدا لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە تەقەی لێکراوە و کوژراوە.

ئاژانسی هەواڵی مێهر لەزاری رەسول کەرەمی فەرماندەی هێزە ئەمنییەکانی سنە بڵاویکردووەتەوە، هێزەکانیان گومانیان کردووەتە سەر ئەو ماتۆڕسوارە و فەرمانیان پێکردووە بوەستێ، بەڵام رانەوەستاوە و هەڵاتووە، دوای ئەوەی شوێنی کەوتوون، تەقەیان لێکردووە و بریندار بووە، دوای گەیاندنی بە نەخۆشخانە بەهۆی سەختی برینەکەی گیانی لەدەستداوە.

دوای راگەیاندنی ئاگربەستی نێوان ئێران و ئیسرائیل، رەوشێکی ئەمنیی توندوتۆڵ لە ناوخۆی رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران دروستبووە و هێزە ئەمنییەکانی ئەو وڵاتە سەدان کەسیان بەتۆمەتی سیخوڕی بۆ ئیسرائیل دەستگیر کردووە.

دوای هێوربوونەوەی دۆخی ئێران رۆژانە بەدەستە خەڵک راپێ...

دوای هێوربوونەوەی دۆخی ئێران رۆژانە بەدەستە خەڵک راپێچی زیندانەکان دەکرێن