ملیارەها دۆلار لە چین وەردەگرین

ترامپ: ئێران ناتوانێت چەکی ئەتۆمی هەبێت

964+

وریا فەتاح

سەرۆکى ئەمریکا جارێکى دیکە هێرشى کردە سەر بایدن و لە بارەى ئێرانیشەوە دەڵێت: ناتوانێت چەکى ئەتۆمى هەبێت.

کەمێک لەمەوبەر دۆناڵد ترەمپ قسەى کرد و بەشى زۆرى قسەکانیشى لەسەر پەیوەندییە سیاسى و بازرگانییەکان و بنکە ئەتۆمییەکانى ئێران بوو.

پوختەى لێدوانەکانى ترەمپ:

لەبارەى ئێرانەوە

_ ئێران دەیەوێت کۆبوونەوەمان لەگەڵدا ساز بکات.

_ پێگە ئەتۆمییەکانیان وێرانکراون.

_ ئەو هەواڵانەى دەڵێن پێش لێدانەکە پێگەکان چۆڵکراون دوورن لە راستییەوە.

_ بەدڵنیاییەوە پێموانییە ئێران بەمزوانە بگەڕێتەوە بۆ بەرنامە ئەتۆمییەکەى.

_ نابێت رێگە بدرێت ئێران ببێتە خاوەنی چەکی ئەتۆمی، ئەمەش دوا شتە کە ئێرانییەکان ئەمڕۆ بیری لێ دەکەنەوە.

_داوا دەکەم ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆم یان هەر لایەنێکی دیکەی جێی رێزمان بتوانن پشکنین بۆ دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران بکەن.

_پوتین پەیوەندیی پێوە کردم بۆ یارمەتی سەبارەت بە ئێران، بەڵام پێم وت کە خۆم گرنگی بە بابەتەکە دەدەم و داوام لێکرد یارمەتیدەر بێت لە بابەتی ئۆکرانیادا.

– جارێکی تر بیر لە بۆردوومانکردنی ئێران دەکەمەوە ئەگەر بگەڕێتەوە سەر پیتاندنی یۆرانیۆم.

لەبارەى ناتۆ و پەیوەندییە بازرگانییەکان

_وڵاتانی ناتۆ رێزی زیاتر بۆ ئەمریکا دادەنێن و رێژەی خەرجییە بەرگرییەکانیان زیاد کردووە.

_هیوادەخوازم ئەمڕۆ رێککەوتنێکی بازرگانی لەگەڵ هیندستان ئەنجام بدرێت.

_شتگەلێکى نایاب لەگەڵ چین روودەدەن.

_هەڵاوسان بە هیچ شێوەیەک لە وڵاتەکەماندا بوونی نییە.

_ بەهۆی باجە گومرگییەکانەوە پارە پەیدا دەکەین و کارگەی نوێ دروست دەکەین و وەبەرهێنانی گرنگ دابین دەکەین.

_ بەهۆی باجە گومرگییەکانەوە بە ملیاران دۆلار پارە لە چین و وڵاتانی زۆری دیکەوە وەردەگرین.

_ وڵاتانێک هەن کە راهاتوون لەسەر قۆستنەوە و تاڵانکردنمان، بەڵام ئەمڕۆ ئابووریی ئەمریکا زۆر باشتر دەبێت.

لەبارەى جۆبایدنەوە

_بایدن خراپترین سەرۆکی مێژووی وڵات بوو، و باوەڕ ناکەم هەر ئەو بووبێت کە بڕیارەکانی داوە

_ هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتیی ساڵی 2020 ساختەکارییان تێدا کرا و دزران.

ترەمپ: جەنگی نێوان ئێران و ئیسرائیلمان وەستاند

ترەمپ: جەنگی نێوان ئێران و ئیسرائیلمان وەستاند