ئەم گەرما تاقەتپڕوکێنەیە بۆ چەند رۆژی تر بەردەوام دەبێت
حاجى ئۆمەران فێنکترین
کەرکوکى بابەگوڕگوڕ گەرمترینى ئەمرۆ بوو
964+
وریا فەتاح
تەنیا لە نێوان کەرکوک و حاجى ئۆمەران 18 پلەى سێلیزى جیاوازى پلەکانى گەرمابوو بۆ ئەمڕۆ، بەشێوەیەک کەرکوک گەرمترین و حاجى ئۆمەران فێنگترین بوو.
کەشناسى هەرێم بڵاوى کردەوە، بۆ ئەمڕۆ بەگشتى رۆژێکى گەرم بوو، پشکى شێرى گەرمییەکەش کەرکوک بە 47 پلەى سێلیزى بردى، کەلار و خانەقین و مەیدانیش بە 46 پلە لەدوایەوە بوون، بەڵام سنوورى کوێستانى حاجى ئۆمەران بە 29 پلە و چۆمان بە 33 پلە، فێنکترین ناوچەى ئەمڕۆ هەینى 27.6.2025 بوون.
جیاوازى نێوان کەرکوک و حاجى ئۆمەران 18 پلەى سێلیزى بوو.
پلەى گەرمى بەشێک لە ناوچەکانى تریش بەمشێوەیە بوو:
هەولێر 44 پلەى سێلیزى
سلێمانى 40 پلەى سێلیزى
هەڵەبجە 42 پلەى سێلیزى
دهۆک 43 پلەى سێلیزى
