پێدانی پلەی یەکەم و ئەفسانە بە جوتیارەکە - وێنە: کشتوکاڵی دهۆک
لە ئاستی عێراق
لەم دهۆکەی خۆمان جوتیارێک بوو بە ئەفسانەی پەتاتە
964+
ئەحمەد مستەفا
کشتوکاڵی دهۆک دەڵێ، لە سنووری پارێزگای دهۆک جوتیارێک کە تۆوەی پەتاتەی لە جۆری “Riviera” بەرهەم هێناوە، نازناوی ئەفسانەی بەرهەمەکەی پێ درا.
جوتیارەکە ناوی، بەشیر جەلیل عەزیزە و خەڵکی گوندی زیناڤا لە ناوچەی کەڵەکچی دهۆک، بلیمەت و لێهاتووە لە بەرهەمهێنانی پاتەتە.
کشتوکاڵی دهۆک لە پێگەی خۆی نوسیویەتی، ئەو جوتیارێکی نموونەییە، لەسەر ئاستی عێراق و لەلایەن کۆمپانیای “AGRICO”، پلەی یەکەمی پێ دراوە، چونکە توانیویەتی بە ئاستێکی بەرز تۆوی پەتاتە لەجۆری “Riviera” بەرهەم بهێنێ.
هەربۆیە کۆمپانیاکە نازناوی ئەفسانەی ریڤێرا، “Legend Riviera”یان پێ بەخشیوە.
پەتاتەی ریڤێرا، ریشاڵی گەورە و یەکسانی هەیە کە شێوەکەی هێلکەیی گۆڕاوە، روخسارێکی زەردی سەرنجڕاکێشیان هەیە و پێکهاتەیەکی ناوەکەی زەردی ئاڵتونییە و ئاسانە بۆ هەرس کردن، ئەم پەتاتە بۆ چێشت لێنانە و بەرگەگرتنی گەرمییەکی نایابییان هەیە.
پێدانی پلەی ئەفسانە بە جوتیارە نموونەییەکە؛
