دیمەنی هێزە ئەمنییەکانی عراق _ وێنە: ئاژانسەکان
عێراق پلانی 10 رۆژەی داناوە
لە رێوڕەسمەکانی موحەڕەم بەکارهێنانی چەک قەدەغەی لەسەرە
964+
ئەحمەد مستەفا
لەلایەن پەیڕەوانی ئەهلی شیعە، ئەمڕۆ هەینی یەکەم رۆژی مانگی موحەڕەمە و ئیدی رێوڕەسمی 10 رۆژە و بۆنە ئاینییەکان بەڕێوەدەبەن، وەزارەتی ناوخۆ 11 رێنمایی بۆ رێکخستنیان دەرکرد، قەدەغەی کردووە چەک بەهەر جۆرێک بەکاربهێنرێ.
لەبەیاننامەیەكدا وەزارەتی ناوخۆ و سەرۆكی لیژنەی باڵای ئەمنی بۆ زیارەتی ملیۆنی، عەبدولئەمیر شمری سەرپەرشتی كۆنفرانسێكی فراوانكراوی كرد بۆ تاوتوێكردنی جێبەجێكردنی پلانی رێكخراوەیی و هەماهەنگی بۆ 10 رۆژی یەكەمی مانگی موحەڕەم.
وەزارەت كۆمەڵێك راسپاردەی بۆ جێبەجێكردنی پلانەکەیان دەركردووە، بەم شێوەیەی خوارەوە:
1-قەدەغەكردنی گردبوونەوەی چەكداری بە بیانووی پاراستنی كاروانەكانی حسێنی، ئەمە تاكە بەرپرسیارێتی هێزە ئەمنییەكانە.
2-جەختكردنەوە لەسەر ئەوەی كە ئەو شوێنانەی ئەنجومەنەكانی حسێنی تێدا بەڕێوەدەبرێن، دەبێت بەتەواوی لە چەك داماڵرابن.
3-دابین كردنی كەشێكی سەلامەت و گونجاو بۆ هەموو ماتەمینان لە مزگەوت و كاروانەكاندا.
4-دابینكردنی هێزی مرۆیی و ئۆتۆمبێل بۆ فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەكانی كەربەلا، بە لەبەرچاوگرتنی گرنگییەكەی لەم ڕۆژانەدا.
5-كاركردن بۆ كردنەوەی بارەگای مۆبایل و كۆكردنەوەی تەواوەتی یەكەكانی K9 و تەقەمەنی.
6- دەستەبەركردنی ئەو شوێنانەی كە میوانداری نمایشی نواندن و شانۆیی و بۆنە و بۆنەی پەیوەندیدار بە دەیەمی موحەڕەم دەكەن.
7-چالاككردنی هەوڵە هەواڵگرییەكان و دڵنیابوون لەوەی كە ئاستێكی بەرزی ئەدای كاركردنیان لە چوارچێوەی بواری بەرپرسیارێتیدا دەپارێزن.
8-ڕێكخستنی هەڵمەتی هۆشیاری پەروەردەیی لە بەغدا و پارێزگاكان.
9- ڕێگریكردن لە قەرەباڵغی یان داخستنی شەقامەكان، فەرماندەكانی هاتووچۆ لێپرسینەوەیان لەگەڵ دەكرێت بەهۆی سەرپێچیكردنی ئەو ڕێنماییانە.
بۆ ئەوەی زانیاریی زیاتر بگەیتەوە، بەشداربە لە کەناڵی تەلەگرامەکەمان
10- جێگیركردنی ئۆتۆمبێلی بچووك بۆ یەكەكانی بەرگری شارستانی لە نزیك كاروانەكانی حسێنی و دابینكردنی ئەمبولانس.
11-جێگیركردنی كارمەندانی پۆلیسی كۆمەڵایەتی بۆ هەموو ئەو شوێنانەی كە میوانداری بۆنە و كۆبوونەوەی ماتەمینی دەكەن.![]()
بەهۆی مانگی موحەڕەمەوە دوکانی مەی فرۆشەکان داخران