شەقامە گشتییەکانى دەربەندیخانيش بۆیاخکرا

هەڵمەتێکى پاککردنەوە لە مەرزى باشماخ بەڕێوەچوو

964+

محەمەد فاتیح

هەڵمەتێکى شۆردن و پاککردنەوە لە مەرزى باشماخ و هەڵمەتێ‌ دیكەش بۆ بۆیاخکردنى کربستۆنى شەقامە گشتییەکانى دەربەندیخان دەستیپێکرد.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی شارەوانییەکانی سلێمانی بڵاویكردەوە ژینگەپارێزانى قەزای پێنجوێن هەڵمەتێکى شۆردن و پاککردنەوەى شەقام و بەشە سەرەکییەکانى مەرزى نێودەوڵەتى باشماخیان جێبەجێکرد.

وتيشى، “مەرزى نێودەوڵەتى باشماخ دەروازەیەکى گرنگى هاتووچۆى گەشتیارى و ئاڵوگۆڕى بازرگانییە لە نێوان هەرێمى کوردستان و وڵاتى ئێران، بۆیە ناوبەناو لە رێگەى ژینگەپارێزانەوە هەڵمەتى شۆردن و پاککردنەوەى دەروازەکە بەرێوەدەچێت”.

دەشڵێت، “پشتبەست بە رێنماییەکانى ئەندازەى هاتووچۆ و لەسەر بودجەى ئاسایی سەرۆکایەتى شارەوانى دەربەندیخان، هەڵمەتى بۆیاخکردنى کربستۆنى شەقامە گشتییەکانى ناوەندى قەزاى دەربەندیخان بەچەند قۆناغێک دەستپێکردووە”.

“لەئێستادا قۆناغى یەکەمى بۆیاخکردنەکە تەواو بووە کە لە شەقامى بەردەم بانکى دەربەندیخانەوە دەستیپێکرد تاکو پەرى دەریا، بڕیاره قۆناغى دووەمى بۆیاخکردنەکە لە پەرى دەریاوە دەستپێبکات تاکو ناوبازاڕى قەزاکە، قۆناغى سێهەم و کۆتایی هەڵمەتەکە لە ترافیک لایتى خوار بانکى دەربەندیخانەوە دەستپێدەکات تاکو مزگەوتى حاجى ساڵح کە دەکاتە شەقامى سى مەترى یەکەم و ئامانج لێى بەخشینى سیمایەکى شارستانى و سەردەمییانە بە شەقامە گشتییەکانى دەربەندیخان”.