ئاوی تانجەرۆ. فۆتۆ: سۆشیاڵ میدیا
وەزیری ژینگەی عێراقیشیان لەگەڵبوو
شاندێکى نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ چارەسەرکردنی ئاوەڕۆی تانجەڕۆ هاتنە سلێمانی
964+
ژووری هەواڵ
بۆ چارەسەر کردنى ئەو کێشانەى کە لە سنورى تانجەرۆ هەیە، شاندێکى نەتەوە یەکگرتووەکان لەگەڵ وەزیرى ژینگەى عێراق سەردانى ناوچەکەیان کرد.
سەردانەکە بۆ مەبەستى چارەسەرکردنى ئەو کێشانەیە کە لە تانجەرۆ هەیە، کە بەهۆى بونی 26 سندوقی ئاوەڕۆی شارەکە و پاشەڕۆی ماددە شلە پزیشکییەکانی 13 نەخۆشخانە درووستبوە و دەرژێتە ناو ئاوى بەنداوى دەربەندیخان.
نوێنەری نەتەوەیەکگرتووەکان، رێکخراوەکانی فاو، یوئێن دی پی و یونسێف لە نزیکەوە پیسبونی ژینگەکەیان بینی و بڕیارە بەشێک لە بودجەى گشتى پڕۆژەکانى چارەسەرکردن بخەنە ئەستۆى خۆیان.
یونامی لە پۆستێکدا لە فەیسبوک دەڵێت، پاڵپشتی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ هەوڵە نیشتمانییەکان لە ئامانجی چاککردنی روباری تانجەرۆ و پاراستنی تەندروستی گشتی دوپاتکرایەوە.
لە قۆناغى یەکەمى پڕۆژەکەیان بۆ چارەسەرکردنى پیسبونى ئاوى تانجەرۆ کە لە دوو هەفتەى داهاتوو دەستپێدەکات، راپۆرتێکى گشتگیر ئامادەبکرێت و بدرێت بە نوسینگەى جێگرى سەرۆکوەزیرانى هەرێمى کوردستان، پارێزگارى سلێمانى و قایمقامی سلێمانی.