بە زەرەر

بێموچەیى؛ دوکانداران کەلوپەلەکانیان هەرزانفرۆش دەکەن

964+
عەبدولعەزیز خالند – هەولێر

بێموچەیى و قەیرانى دارایى، گوزەرانى خەڵکیان بۆ ئاستێکى خراپ دابەزاندووە، دوکاندارێکیش باس لەوەدەکات کە ناچارن کەلوپەلەکانیان هەرزانفرۆش بکەن.

ئەنداز حەوێز، دوکاندار بە 964ـى وت،”لەبەر بێ بازاڕى ناچارین پارچەیەک قوماش کە نزیکەى 9 هەزار دینار لەسەرمانە بە پێنج هەزار بیفرۆشین، چونکە خەڵک پارەى پێ نییە و ئێمەش ناتوانین بۆ ماوەیەکى زۆر کەلوپەلەکانمان لە دوکان بهێڵینەوە”.

ئەو داواش دەکات، دوکاندارەکانى تریش رەچاوى دۆخى دارایى و گوزەرانى خەڵک بکەن و بەهەموویانەوە هاوکاربن تا ئەو دۆخە تێدەپەڕێت.

پێداچوونەوە: وریا فەتاح

عێراق لە قەیرانی داراییدایە و ئەگەر پارەی موچەخۆرانی ه...

عێراق لە قەیرانی داراییدایە و ئەگەر پارەی موچەخۆرانی هەرێم بدەین بارودۆخمان تێكدەچێت