لە دەروازەی کەلار

دیوارێکی کۆن دەركەوتووە و گومان دەكرێت شوێنەوار بێت

964+

میلاد جەلال – گەرمیان

لە کاتی کارکردن لەیەکێک لە پرۆژەکانی نیشتەجێبون لە دەروازەی قەزای کەلار، دیوارێکی کۆن دەرکەوتووە و گومان دەکرێت شوێنەوار بێت، شوێنەواری گەرمیانیش دەڵێت، کارکردنیان لەو بەشەی پرۆژەکە راگرتووە.

ساڵح محەمەد، بەڕێوەبەری شوێنەواری گەرمیان بە 964ى وت، “لە کاتی کارکردن دیوارێکی کۆن دەرکەوتووە لە پرۆژەیەکی نیشتەجێبووندا، گومانمان ھەیە ناوچەیەکی شوێنەواری بێت”.

“جارێ تیمەکانمان نەڕۆیشتوونەتە جێگەکە بۆ لێکۆڵینەوە، لە ئایندەیەکی نزیک تیمەکانمان دەڕۆن لێکۆڵینەوە لەو خشتانە دەکەن، کە دەرکەوتووە، بزانین شوێنەوارە یان نا”، ساڵح محەمەد وای وت.

ئاماژەی بەوەش کرد، لەو بەشەی پرۆژەکە کارکردنیان وەستاندووە، تا ئەوکاتەی پشکنین دەکەن بە ھیچ جۆرێک ئیشی تێدا ناکرێت، ئەگەر ئەوکات ناوچەیەکی شوێنەواری بێت دەبێت بەیەکجاری لەوبەشە کار نەکرێت.

پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا

گەرمیان دەیەوێت بەهۆی ئیتاڵییەكانەوە شوێنەوارەكانی ب...

گەرمیان دەیەوێت بەهۆی ئیتاڵییەكانەوە شوێنەوارەكانی بكاتە گەشتیاری