لە سلێمانی

رێکارەکان بۆ بەرگرتن لە کۆلێرا تووند کراونەتەوە

964+

دیلان محەمەد جەزا – سلێمانی

وەرزی گەرما هات و ئەمساڵ رێکارەکان بۆ بەرگرتن لە نەخۆشی کۆلێرا زیاتر کراون لە سلێمانیدا، تەندروستی پارێزگاکەش هۆشداریی دەدات لە نەخۆشیەکە و بە ئاگابوونی هاوڵاتیان.

دکتۆر سەباح هەورامی بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی بە 964ـی وت، بەهۆی کەم بارانیەوە ئەمساڵ رێکارەکانیان توند تر کردووەتەوە بۆ بەرگرتن لە نەخۆشی کۆلێرا لە سلێمانیدا.

باسی لەوەکرد، تا ئێستا هیچ حاڵەتێک تۆمار نەکراوە و لە هەماهەنگیدان لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی ئاوی سلێمانی بۆ چاودێری زیاتری پڕۆسەی دابەشکردنی ئاو بەسەر هاوڵاتیاندا.

پێداچوونەوە: توانا نەقی

وەزارەتی تەندروستی: نەخۆشی کۆلێرا لە ژێر کۆنتڕۆڵ دایە

وەزارەتی تەندروستی: نەخۆشی کۆلێرا لە ژێر کۆنتڕۆڵ دایە