قەزای سیدەکان
منداڵێکی چوار ساڵان لە حەوزێکی ئاودا خنکا
964+
ئاکام غەفور – سۆران
لە سنووری قەزای سیدەکان، منداڵێکی چوار ساڵان کەوتە حەوزێکی ئاودێری کشتوکاڵیەوە و خنکا.
رەوەند هاودیانی، وتەبێژی بەرگری شارستانی سۆران بە 964ـی وت، “لە دوای ئەوەی تیمەکانمان ئاگادار کرانەوە لە بوونی حاڵەتێکی خنکان، کە منداڵێکی کوڕی تەمەن چوار ساڵانە، کەسوکاری بە مەبەستی کشتوکاڵی روویان لە گوندی بێمە سۆرانی قەزای سیدەکان کردووە.
وتیشی، تیمەکانمان دەستبەجێ دەرچوون بۆ شوێنی رووداوەکە تەرمەکەیان دەرهێناوەتەوە و براوە بۆ پزیشکی دادی سۆران، لە دوای رێکاری پێویست رادەستی کەسوکاری دەکرێتەوە.
لە سەرەتای ئەمساڵەوە ئەمە سێیەمین حاڵەتی خنکانە، کە لە سنووری ئیدارەی سۆران روویانداوە، لەو ژمارەیەش دووانیان منداڵ و دانەیەکیشیان کچێک بووە.
پێداچوونەوە: ژێوار خدر