"بای بەھێز ئاگرەکەى زیاتر كردووه"
دوو رۆژە ئاگرێك لە دیوی ئێرانەوە په‌ڕێوه‌ته‌وه شاخی بەمۆ و كۆنتڕۆڵ نه‌كراوه
964+
میلاد جەلال – گەرمیان
لە دوێنێ سێشەممەوە ئاگر لە شاخی بەمۆ لە ناحیەی مەیدان کەوتۆتەوە و تاوه‌كو ئێستاش کۆنترۆڵنەکراوە، به‌رگرى شارستانیش ده‌ڵێت ئاگره‌كه له‌ودویوه‌وه كه‌تووه‌ته‌وه دواتر په‌ڕیوه‌ته‌وه ئه‌مدیو.
عەزیز محەمەد، بەڕێوەبەری بنکەی بەرگری شارستانی مەیدان بە 964ـى وت، “ئاگرەکە سەرەتا لە دیوی ئێرانی شاخی بەمۆ کەوتۆتەوە، بەھۆی بەھێزی ئاگرەکە تەشەنەی سەند بۆ دیوی هه‌رێمی کوردستان و تاوه‌كو ئێستا نەتوانراوە ئاگرەکە کۆنترۆڵ بکرێت”.
به‌قسه‌ى به‌ڕێوه‌به‌رى به‌رگرى شارستانى، ئه‌و شوێنه‌ى ئاگرى لێ كه‌وتووه‌ته‌وه، سەختە و سەر شاخە، مەجالی رۆشتنی ئۆتۆمبێل نیە، تیمەکانیان لەگەڵ چەند ھاوڵاتیەکی گوندەکانی ئەو سنورە بە ئامێری تایبەت و بەدەست، تاوه‌كو ئێوارەى ئه‌مڕۆ سەرقاڵی کوژاندنەوەی بوون بەڵام کۆنترۆڵ نەکراوه.
ئاماژەی بەوەشکرد، نزیکی 80%ی ئاگرەکە کۆنترۆڵکراوه، بەڵام لەناکاو بایەکی بەھێز بەپێچەوانەی ئاڕاستەی ئاگرەکە دێت و دوبارە ئاگرەکە تەشەنە ده‌كاته‌وه و له کۆنترۆڵ دەرده‌چێت، ده‌شڵێت “شاخه‌كه مینێکی زۆری تێدایە و ئاگرەکەش بەرەو ئاڕاستەی ناو مینەکان رۆیشتووە”.
پێداچوونه‌وه: فه‌رهاد حه‌سه‌ن