پارەی گەنمە

وەک چەکی سێیەم 500 ملیار دینار بۆ جوتیاران خەرج کرا

964+
ئەحمەد مستەفا

وەزارەتی دارایی عێراق دەڵێت، چەکی سێیەمى پارەى گەنمى جوتیارانى عێراق خەرج کرا بۆ ساڵی 2025، کە بڕەکەى زیاتر لە 500 ملیار دینارە.

ئەمڕۆ چوارشەممە 25.6.2025، وەزارەتە لە بڵاوکراوەیەکدا رایگەیاندووە، دەستیکردووە بە خەرجکردنی 500 ملیار دینار وەکو خەرجکردنی قیستی سێیەمی باجی جوتیاران بۆ بەرهەمی گەنمی ئەمساڵی 2025.

ئەم رێوشوێنە لە چوارچێوەی پابەندبوونی وەزارەتەکەیە بۆ پاڵپشتیکردنی کەرتی کشتوکاڵ و دابینکردنی نەختینە، کە سەقامگیری بارودۆخی جوتیاران مسۆگەر دەکات و هانیان دەدات بەردەوامبن لە چاندنی بەروبوومی ستراتیجی، ئەمە قسەی وەزارەتەکەیە.

وەزارەتەکە باسی لەوەکردووە، بە هەماهەنگی لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان بەردەوامە لە چاودێریکردنی رێکارەکانی خەرجکردن بۆ دڵنیابوون لە گەیاندنی باجەکان بە شێوەیەکی رێکوپێک و خێرا.

پێشتر، حەیدەر گەرعاوی، بەڕێوەبەری گشتی کۆمپانیای دانەوێڵەی بازرگانی عێراق و ژمارەیەک پەڕلەمانتار و بەرپرس لە سلێمانی بوون، گەرعاوی لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا وتی، تا ئێستا سێ ملیۆن و 600 هەزار تۆن گەنمی جوتیارانی عێراق وەرگیراوە.

لەبارەی کۆ بەرهەمی جوتیاران ئەو وتی، هەوڵ دەدەین تەواوی گەنمی جوتیارانی ئەمساڵ وەربگرین، کە هەروەک پێشبینی دەکەین بەرهەمی ئەمساڵی گەنم زیاتر بێت لە چوار ملیۆن تۆن.

نزیكەی 50 هەزار تۆن گەنمی كۆگاكراوی عێراق تێكچوو

نزیكەی 50 هەزار تۆن گەنمی كۆگاكراوی عێراق تێكچوو

جوتیارانی مەخمور گردبوونەوە و دەڵێن گەنمی کەممان لێ وە...

جوتیارانی مەخمور گردبوونەوە و دەڵێن گەنمی کەممان لێ وەردەگیرێت

یەکەم وەجبەی گەنمی جوتیاران لە سایلۆی هەولێر وەرگیرا

یەکەم وەجبەی گەنمی جوتیاران لە سایلۆی هەولێر وەرگیرا