بۆ ماوه‌ى دوو رۆژ
بەڕێوەبەرانی کار و دەستەبەری کۆمەڵایەتی خرانه ناو خولێكى زیرەکی دەستکرد
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
بەڕێوەبەرانی سه‌ر به به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى کار و دەستەبەری کۆمەڵایەتی خرانه ناو خولێكى زیرەکی دەستکرد كه ماوه‌ى دوو رۆژى خایاند و مه‌به‌ست لێی ئاشنایوونیانه بوو بە نوێترین تەکنەلۆژیا و زانیارییەکان.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی کار و دەستەبەری کۆمەڵایەتی، سه‌ر به وه‌زاره‌تى كار، بە هەماهەنگی لەگەڵ نووسینگەى Engineer for technology ،خولەکەیان بەڕێوەبردووە كه تیایدا بەڕێوەبەرانی راهێنانی پیشەیی لە پارێزگاکان، بەڕێوەبەرانی کار و راهێنانی پیشەیی لە ئیدارە سەربەخۆکان و لێپرسراوى بەشەکانى دیوانى بەڕێوەبەرایەتى گشتى بەشداربوون.
ئاماژه به‌وه‌كراوه، ئامانج لەم خولە، ئاشناکردنی بەشداربووان بوو بە نوێترین تەکنەلۆژیا و زانیارییەکان لە بواری زیرەکی دەستکر و تیشک خستنە سەر چۆنیەتی سوودوەرگرتن لەم تەکنەلۆژیایە بۆ پەرەپێدانی کارەکان و بەرزکردنەوەی ئاستی خزمەتگوزارییەکان.