بە موچەی 250 هەزار دینار
شارەوانی خانەقین دەیان هەلی کار دەڕەخسێنێت
+964
راژان باجەڵان – خانەقین
شارەوانی خانەقین پێویستی بە زیاتر لە 150 کارمەندە کە وەک پاکەوان بە گرێبەستی کاتی دادەمەزرێن و ئەرکی پاککردنەوەی ناو خانەقین دەگرنە ئەستۆ.
ئەندازیار موجبل جەمیل، بەرێوەبەری شارەوانی خانەقین بە 964ـی وت، بەهۆی هاتنی مانگی موحەڕەم و تێپەڕبوونی هەزاران زیارەتکاری ئێرانی بە مەرزی مونزریە بەرەو کەربەلا و نەجەف، خانەقین پێویستی بە پاککردنەوەیەکی فراوانتر هەیە چ لە ناو شار و چ لە ناو مەرزەکە، بۆیە ئێستا ئەو ژمارەیە لە پاکەوانان دادەمەزرێن بە شێوەیەکی کاتی.
موچەی پاکەوانەکان بە 250 هەزار دینار دیاریکراوە و بەشێوەی کاتی دادەمەزرێن.
شارەوانی خانەقین پێویستی بە 20 شۆفێریش هەیە بۆ گواستنەوەی ئەو پاکەوانانە بە ئۆتۆمبێلەکانی شارەوانی، بەڵام پێش وەرگرتنیان تێست دەکرێن و دەبێت مۆڵەتی شۆفێرییان هەبێت.
پێداچوونەوە: هاوبەش