نۆرینگه‌یه‌كیان بێ ناونیشان بووه
لە قەزای ناوەندی سۆران سێ نۆرینگە و تاقیگەیەک داخران
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
تەندروستی سۆران ده‌ڵێت، ئه‌مڕۆ لیژنەی پشكنین و بەدواداچوون له ناوه‌ندى قه‌زا سێ نۆرینگه و تاقیگه‌یه‌كیان داخستووه، هۆكاره‌كه‌شیان بوونى ده‌رمانى قاچاغ و بێمۆڵه‌تى و كاركردنیان بووه پێچه‌وانه‌ى رێنماییه‌كان.
لیژنه‌كه لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی بە هاوبەشی لەگەڵ قایمقامیەتی قەزای ناوەند، و بەڕێوەبەرایەتی KMCA ، سەندیكای دەرمانسازان، ئاسایشی سۆران و نوێنەری داواکاری گشتی پێكهاتبوو و ئه‌و شوێنانه‌یان به‌سه‌ركردوونه‌ته‌وه.
ئاماژه به‌وه‌كراوه، له‌و به‌سه‌ركردنه‌وانه‌یاندا هەندێک دەرمانی قاچاغ دەستیان بەسەردا گیرا و رێکاری یاسای بەرامبەریان دەگیرێتە بەر.
تاقیگەی زێد و نورینگەکەی داخران لەبەر نەبوونی موڵەت، نۆرینگەی بەختیاریش لەبەر پابەندنەبوون بە رێنمای وەزارەتی تەندروستی، داخراوه.
لیژنه‌كه نۆرینگەیه‌كی دیكه‌ى پزیشکیان داخستووه، بێ ناونیشان بووه، ئه‌وه‌ش جێبەجێنەکردنی رێنمای وەزارەتی تەندروستی و پابەند نەبوون بە رێنمای سەندیکای کارمەندانی تەندروستییه.