لە کوێستانەکانی حاجی ئۆمەران
مین بە شوانێکدا تەقییەوە و قاچێکی لەدەست دا
964+
ئاکام غەفور – سۆران
لە کوێستانی مێرگەدرێژانی سەر بە ناحیەی حاجی ئۆمەران، مین بە شوانێکدا تەقییەوە و بەهۆیەوە قاچێکی لەدەستداوە و جەستەشی بە سەختی بریندار بووە.
رابەر ئەنوەر، بەرپرسی راگەیاندنی دەزگای مینی هەولێر بە 964ـی وت، “ئەو کەسەی بەر مین کەوتووە، گەنجێکە و شوان بووە، لە کوێستانەکانی سنووری قەزای چۆمان سەرقاڵی لەوەڕاندنی مەڕ و ماڵاتەکەی بووە، بەهۆی رووداوەکە قاچێکی بەتەواوی قرتاوە”.
وتیشی، بریندارەکە لە دوای گەیاندنی بە نەخۆشخانەی چۆمان بۆ چارەسەری سەرەتایی، بەڕێدەکرێت بۆ نەخۆشخانەکانی هەولێر، بەهۆی سەختی برینەکانی.
لە شەش مانگی سەرەتای ئەمساڵ ئەمە نۆیەمین حاڵەتی بەر مین کەوتنی هاوڵاتیانە لە سنووری ئیدارەی سۆران، کە چوار کەسیان گیانیان لەدەستداوە.
پێداچوونەوە؛ شۆرش قادری